پێش 2 هەفتە 335 جار خوێنراوەتەوە

پێنچ یاریزان ململانێی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی لالیگا دەکەن

بڕیار تەها - پەیام سپۆرت 
لامین یەماڵی ئیسپانی و کیلیان مباپێی فەڕەنسی هاوشانی سێ یاریزانی دیکە کێبڕکێی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی لالیگا دەکەن.

 ڕێکخراوی لالیگای ئیسپانی لیستی پاڵێوراوانی بۆ خەڵاتەکانی وەرزی ٢٠٢٥/٢٠٢٦ بڵاوکردەوە، کە تێیدا پێنج ئەستێرە کێبڕکێی خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرز دەکەن.

لەم لیستەدا لامین یەماڵی ئیسپانی لە بەرشەلۆنە و کیلیان مباپێی فەڕەنسی لە ڕیاڵ مەدرید وەک بەهێزترین پاڵێوراو دەبینرێن، هەروەها ڤیدات موریچی کۆسۆڤۆیی و پابڵۆ فۆرناڵسی ئیسپانی و نیکۆلاس پێپێی کۆتدیڤواری ناویان لە لیستەکەدا جێگیر کراوە.

ئەم ململانێیە دوای ئەوە دێت کە بەرشەلۆنە توانی نازناوەکە بباتەوە و ڕیاڵ مەدریدیش پلەی دووەمی گرت.

سەبارەت بە خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی خوار تەمەن ٢٣ ساڵ، فێرمین لۆپێزی لە بەرشەلۆنە و ئاردا گولەری لە ڕیاڵ مەدرید و ڤیکتۆر مونیۆزی لە ئۆساسۆنا و ئەلبێرتۆ مۆلێرۆ لە ڤیاڕیاڵ و کارلۆس ئیسپی لە لیڤانتی کێبڕکێ دەکەن.

براوەی کۆتایی کە لەرێگەی دەنگدانەوە یەکلا دەبێتەوە لە ماڵپەری فەرمی لالیگا لینک بۆ دەنگدانەکە دانراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورە ڕەت کردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    گابرێل سوپاسی هاندەرانی ئارسیناڵ و هاوتیمەکانی دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پێرێز وادەی ڕاگەیاندنی ڕاهێنەر و یەکەم گرێبەست دیاری دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حەبیب نورمحمەدۆڤ ئەزموونی حەجکردنی دەگێڕێتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ وەڵامی دەنگۆکانی سەبارەت بە ئالڤارێز دایەوە

  • پێش 2 هەفتە

    هۆکارەکانی دەستکراوەیی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی یاریزان ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    پێنچ یاریزان ململانێی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی لالیگا دەکەن

سەرەتا