08/09/2025 355 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا كەشتیی فڕۆكەهەڵگر و فڕۆكەی جەنگی لە سنوورەكانی فەنزویلا نزیككردووەتەوە

پەیام 

ئەمریكا دەیان كەشتی فڕۆكەهەڵگر و فڕۆكەی جەنگی لە سنوورەكانی فەنزوێلا نزیككردوەتەوە و سەرۆكی ئەو وڵاتەش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هۆكارەكەی ڕوون كردەوە. 

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویان كردەوە، 10 فڕۆكەی جەنگی ئەمریكی لە جۆری "F-35" لە پۆرتۆ ڕیكۆ نیشتوونەتەوە، كە تەنها 550 میل لە ڤەنزوێلاوە دوورە. لە هەمان كاتدا، كەشتیی هەڵگری فڕۆكەی "یو ئێس ئێس ئایۆ جیما" بۆ هەمان شوێن ئاڕاستە كراوە.

لەبارەی هۆكاری جووڵەی هێزەكانی ئەمریكا بۆ نزیك فەنزوێلا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، باسی هێرشی سەربازی یان ڕەتكردنەوەی نەكرد و تەنها وتی: "خۆتان بۆتان دەردەكەوێت بۆچی هێزمان جووڵاندووە".

ئاستی گرژییەكان لە ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر بوون، پاشئەوەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند، كە دوو فڕۆكەی سەربازیی ڤەنزوێلی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بەسەر كەشتییەكی هێزی دەریایی ئەمریكادا فڕیون، و هۆشداری دایە كاراكاس لە هەر زیادبوونێكی تر لە گرژییەكان.

ترەمپ، سێشەممە، ڕایگەیاند، هێزەكانی ئەمریكا لە دەریای كاریبی هێرشیان كردووەتە سەر بەلەمێكی پڕ لە ماددەی هۆشبەر، كە لە ڤەنزوێلاوە بەرەو ویلایەتە یەكگرتووەكان بەڕێكەوتبوو، هێرشەکەش بووە هۆی كوژرانی 11 بازرگانی ماددەی هۆشبەر، کە ئەندامی گروپێكی سەر بە نیكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆكی ڤەنزوێلان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری بومەلەرزەكەى ڤەنزوێلا بۆ 920 گیانلەدەستدان و هەزاران بریندار بەرزبووەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا.. هێرشبەرەكەی سەر بازاڕی كریسمس كە چالاكێكی دژە ئیسلامە سزادرا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەردەلوول دووملیۆن كەسى لە ژاپۆن ئاوارە کردووە و ژیانی لە تایوان پەكخستووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوبنان و ئیسرائیل ڕێكەوتنێكیان بۆ كاری هاوبەش لە واشنتن واژوو كرد

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    شەپۆلێكی گەرما ئەوروپای گرتووەتەوە و تەنگی بە ملیۆنان هاووڵاتی هەڵچنیوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری بومەلەرزەكەى ڤەنزوێلا گەیشتە 235 گیانلەدەستدان و 4300 بریندار

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕافایل گروسی: تواندنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران یەكێكە لە بژاردەكان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چین یاسایەكی نوێ دژى نەیارانی لە دەرەوەی سنوورەكانی جێبەجێ دەكات

سەرەتا