3 کاتژمێر پێش ئێستا
67 جار خوێنراوەتەوە
هەڵبژاردەکەی هالاند هەڵوێستێکی جوان بەرانبەر خەڵکی غەززە نیشان دەدات
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
یەکێتی
تۆپی پێی نەرویچ لە هەڵوێستێکی زۆر جواندا بڕیاریدا داهاتی یارییەکەیان بەرانبەر ئیسڕائیل
پێشکەش بە غەززە بکات.
بڕیارە
لە 11ی مانگی 10ی ئەمساڵ لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال نەرویچ میوانداری لە ئیسڕائیل
بکات.
تایبەت
بەو یارییە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی نەرویچ، لیزا کلاڤنێس ڕایگەیاند، داهاتی بلیتی
هەڵبژاردەکەی لەو یارییەدا پێشکەشی پزیشکانی تەرخانکراو بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی
غەززە دەکەن.
لیزا
کلاڤنێس بە تووندیش ڕەخنە لە کۆمەڵکوژییەکانی قەوارەی زایۆنی دەگرێت بۆ سەر خەڵکی
غەززە و لای خۆشیانەوە پزیشکانی تایبەت بە هاوکاریکردنی خەڵکی غەززە پاڵپشتی ئەو
کارە ناوازەی یەکێتی تۆپی پێی نەوریچیان کرد کە لە بارودۆخێکی سەختدا ژیان بەڕی
دەکەن.
ئەمە
لە کاتێکدایە هەر لە مانگەدا گاتۆسۆی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئاماژەی
بەوەکرد، ناچارن ئەگەرنا یارییەکەیان دژی هەڵبژاردەی ئیسڕائیل ئەنجام نەئەدا و
ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا هیچ هەڵبژاردەیەک نایەوێت دژی قەوارەی زیۆنی یاریی بکات،
مەگەر ناچار بن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە