2 کاتژمێر پێش ئێستا 64 جار خوێنراوەتەوە

مباپێ: ئالۆنسۆ داوایەکی لێکردووین

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

کیلیان مباپێی فەڕەنسی و هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند، چابی ئالۆنسۆی ڕاهێنەر داوای لێکردوون بە خێرایی تۆپ وەربگرنەوە.

 لە پاش بردنەوەکەیان بەسەر مارسیلیا، مباپێ قسەی بۆ ڕۆژنامەی "ئاس" کرد و وتی: دەمەوێت تاکو دەتوانم گۆڵ تۆمار بکەم و هیچ سنوورێک دانانێم، تاکو دەتوانم یارمەتی تیپەکە دەدەم جا بە گۆڵکردن بێت یان ئاسیست یاخوود فشارکردن، بیر لەوە ناکەمەوە سەرکردە بم، بەڵکو بیر لەوە دەکەمەوە یارمەتی تیپەکە و یاریزانە لاوەکان بدەم.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی هێرشبەرەکە ئاماژەی بەوەکرد، جۆش و خرۆشی چامپیۆنسلیگیان لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ نیشانداوە، بە تایبەتی یاریکردن بە دە یاریزانەوە، چونکە دەزانن لێرە چۆن دەتوانن براوە بن.

لە کۆتایدا مباپێ ئەوەی خستەڕوو، پلانی ئالۆنسۆ ئەوەیە بە خێرایی تۆپ وەربگرنەوە، پێویستە لەوە تێبگەن و پەیوەندییەکی زۆر باشیان لەگەڵیدا هەیە، تاکو زیاتر فشار بکەن و بەرگری بکەن لە بردنەوەی نازناوەکان نزیک دەبنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    مباپێ: ئالۆنسۆ داوایەکی لێکردووین

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەڵبژاردەکەی هالاند هەڵوێستێکی جوان بەرانبەر خەڵکی غەززە نیشان دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاهێنەری یانەیەک هەڕەشە لە ڕیاڵ مەدرید دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پیرێز تووڕەیە و سکاڵا تۆمار دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مەترسییەکی گەورە لەسەر چێڵسی دروست دەبێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    وردەکاری گرێبەستەکەی دۆناڕوما لەگەڵ مانچستەر سیتی بڵاو دەبێتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    کیلیان مباپێ تەسلیم بوو

  • پێش 1 هەفتە

    ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ شاندی فرانس فوتبۆڵ نەگەیشتە ڕێککەوتن

سەرەتا