3 کاتژمێر پێش ئێستا
77 جار خوێنراوەتەوە
فلیک بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنسلیگ هاندەرانی بەرشەلۆنە نیگەران دەکات
پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
هانسی فلیکی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بە
ڕوونی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنسلیگ بۆ تیپەکەی وەک ئامانجی سەرەکی دانانێت.
لە میانەی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەکەیان بەرانبەر
نیوکاسڵ، سەرەتا فلیک وتی: بۆ ئەو یارییە هەوڵ دەدەن شێوازی یاریکردنیان لەسەر
بنەمای یاریکردنی تیپی بەرانبەر بێت و خۆمان لەگەڵدا بگونجێنین، کاتێکی تەواومان هەبووە
بۆ ئامادەکاری.
دواتر لە وەڵامی پەیامنێرێکدا کە باسی لە بردنەوەی
نازناوی چامپیۆنسلیگ کرد بۆ ئەم وەرزە وەک ئامانجی یانەکە، هانسی فلیک وتی: زۆر بیری
لێ ناکەمەوە. ئێمە تیپێکی نایابمان هەیە، هەموو تیپێک دەیەوێت نازناوی چامپیۆنسلیگ بەدەست بهێنێت. هەست دەکەم لە بەرشەلۆنە هەوڵدەدەین بۆ بەدەستهێنانی هەموو ئەم شتانە.
لە کۆتایی وەرزدا دەبینین چی ڕوودەدات.
لە کۆتایی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی بلاوگرانا
ئامادەنەبوونی لامین یەماڵی بۆ ئەم یارییە پشتڕاست کردەوە و سەبارەت بە
شوێنگرەوەشی وتی: پێکهاتەیەکی بەهێزمان هەیە، تەنانەت لەو پێگەیەشدا یاریزانی دیکە
هەیە، ئێمە ڕاشفۆردمان هەیە، ئەگەر یەکێک لە هێرشبەرەکانمان نەتوانێت یاری بکات، ئەوا
ڕاشفۆرد دەتوانێت یاریی بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە