4 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
سەدان هونەرمەندى جیهانى داوادەکەن بەرهەمەکانیان لە ئیسرائیل پەخش نەكرێت
پەیام
400 هونەرمەندی جیهانی بایكۆتی قەوارەی زایۆنی دەكەن و داوا دەكەن، بەرهەمە مۆسیقییەكانیان بە هیچ شێوەیەك لە كەناڵەكانی ئیسرائیل پەخش نەكرێت.
لە پێشهاتێكی نوێدا و لە كاردانەوەی جەنگی قڕكردنی سەر غەززەدا، زیاتر لە 400 هونەرمەند و كۆمپانیای هونەریی جیهانی، یاداشتێكیان واژوو كردووە بە ناونیشانی "مۆسیقی بۆ كۆمەڵكوژیی نییە". لەو یاداشتەدا هونەرمەندان داوایان كردووە سەرجەم بەرهەمە مۆسیقییەكانیان لە كەناڵی تەلەفزیۆنی و ڕادیۆیی و ماڵپەڕەكانی قەوارەی زایۆنی بسڕدرێنەوە.
لە یاداشتەكەدا هاتووە:ڕۆشنبیری بە تەنیا ناتوانێت بۆمبەكان ڕابگرێت بەڵام ئەتوانێت دژی داپڵۆسینی سیاسی بوەستێتەوە و ڕایگشتی جیهانی بەرەو دادگەری ئاڕاستە بكات و دژی ئەوە بێت، كە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتێكدا ببەسترێت كە تاوان دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات.
لە لیستی ئەو كەسانەی واژووی یاداشتەكەیان كردووە هونەرمەندانی ئینگلیز و بەریتانی، ئەمریكی، كۆری، یابانی و دانیماركی و خەڵكی چەندین وڵاتی دیكەی ڕۆژئاوایی هەن. هەروەها چەندین كۆمپانیای گەورەی بەرهەمهێنانی هونەریش لە نموونەی "سۆنی، یونیڤێرساڵ و وارنەر" بۆچوونی خۆیان خستووەتە پاڵ ئەو یاداشتە.
زۆرێك لەم هونەرمەندە جیهانیانە پێشتر و لەكاتی جەنگی سەر ئۆكرانیادا، سەرجەم كارە هونەرییەكان و دابەشكردنی بەرهەمەكانیان لە ڕووسیا ڕأگرت و داوای وەستاندنی جەنگیان كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە