3 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
ماكرۆن: پێگەى ئیسرائیل لە ناوچەکە و جیهانیش بەرە و لەنێوچوون دەچێت
پەیام
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا ڕایگەیاند: بەهۆی جەنگی سەر غەززەوە، وێنە و متمانە و پێگەى ئیسرائیل لە ناوچەكە و تەنانەت لای ڕایگشتیی جیهانییش بەرە و لەنێوچوونی تەواوەتی دەچێت.
وتیشى "دوو ساڵە ژمارەی چەكدارانی حەماس كەمی نەكردووە و ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەكانی ئیسرائیل لە غەززە شكستی هێناوە".
لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی 12ی ئیسرائیلی، سەرۆكی فەڕەنسا جەختى لەوە کردەوە، بەهۆى بەردەوامى جەنگى سەر غەززەوە پێگەى ئیسرائیل لە ناوچەکە و جیهانیش بەرە و لەنێوچوون دەچێت، ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانیشیان شكستیان هێناوە و ژمارەی سەربازانی حەماس کەمینەکردووە.
لەبارەی كەناری خۆراوای داگیركراویشەوە ڕایگەیاند: پێم وایە داگیركردنی خاكی كەناری خۆراوا ستەم و نابەرپرسیارێتییە چونكە ئەو ناوچەیە هیچ پەیوەندییەكی بە حەماسەوە نییە.
سەرۆكی فەرەنسا جەختی لەوەش كردەوە، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین باشترین ڕێگەیە بۆ دابڕینی حەماس. ئەو دەڵێت: ڕەنگە پێویست بووایە پێش حەوتی ئۆكتۆبەر دەوڵەتی فەڵەستین دروست بكرانایە، ڕەنگە ئەمە دوایین ساتیش بێت كە ئەگەر چارەسەری دوو دەوڵەتی جێبەجێ نەكرێت ئیدی ئەو بژاردەیە ببێتە مەحاڵ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە