13 کاتژمێر پێش ئێستا
46 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆى پێنەدانى ڤیزاوە، مەحموود عەباس بە ڤیدیۆ لە كۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان بەشدار دەبێت
پەیام
لە بەرانبەر ڕەتكردنەوەی پێدانی ڤیزا لەلایەن ئەمریكاوە، كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دا، مەحموود عەباس لە ڕێی تۆماری ڤیدیۆییەوە لە كۆبوونەوەكە بەشدار بێت و وتاری فەڵەستین پێشكەش بكات.
بەپێی بڕیارێك كە 145 وڵات دەنگیان پێ دا و هەر یەك لە وڵاتانی (ئەمریكا، ئیسڕائیل، پاراگوای، بالا و ناورۆ) دژی وەستانەوە و (هەنگاریا، فیجی، مەكدۆنیای باكوور، پەنەما، ئەلبانیا، بابوا گینیای نوێ)ش خۆیان لەدەنگدان پاراست، سەرۆكی دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین دەتوانێت بە ڤیدیۆكۆنفڕانس وتاری لە كۆبوونەوەكەدا دەبێت.
بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ خولی هەشتاهەمین، هاوكات ساڵیادی دامەزراندنی ڕێكخراوەكە لە شاری نیویۆرك بەڕێوەبچێت و سەرۆك و سەركردەی وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكە بەشدار دەبن و وتاریان دەبێت، بەڵام مەحموود عەباس، سەرۆكی دەسەڵاتدارێتیی فەڵەستین بەهۆی ئەوەی لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە ڤیزاكەی ڕەت كرایەوە، ناتوانێت ئامادە بێت.
مانگی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڤیزای سەردانی ئەمریكای بۆ مەحموود عەباس و بەرپرسانی دەسەڵاتدارێتیی فەڵەستین و ڕێكخراوی ڕزگارییخوازی فەڵەستین ڕەت كردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە