13 کاتژمێر پێش ئێستا 64 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی خاڵیبوونەوەی كۆگاكانی، ئەمریكا فرۆشتنی (سیستمی پاتریۆت) بە ئەورووپا ڕادەگرێت

پەیام 

میدیاكانی واشنتۆن ئاشكرایان كردووە: ویلایەتە یەكگرتووەكان فرۆشتنی چەكوچۆڵی لەنێویاندا سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆتی بە ژمارەیەك وڵاتی ئەورووپی ڕاگرتووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە كۆگاكانیدا لەو چەكەی نەماوە و پێویستی بەوەیە چۆنێتیی و چەندێتیی كۆگاكانی نوێ بكاتەوە.

بەپێی میدیای ئەمریكی "پنتاگۆن لەناكاو خواستی ئەوەی نەماوە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت بە بەهای ملیۆنان دۆلار بە دانیمارك بفرۆشێت، هەرچەندە چەند هەفتەیەكە ئەو وڵاتە داوای دەكات".

دوو بەرپرسی ئیدارەی ترەمپ بە گۆڤاری ئەتلانتیك-یان ڕاگەیاندووە: بۆچوونێك هەیە كە فرۆشتنی پاتریۆت بە دانیمارك ڕابگیرێت، چونكە سیستمەكان كەمن و بۆ بەكارهێنانی نێوخۆیی پێویستن.

پێشتریش ئەمریكا ڕادەستكردنی هەندێك مووشەكی دژە فڕۆكەی بە ئۆكرانیا دواخست بەهۆی ئەوەی ڕێژەی كۆگاكراوی كەم بووبووەوە.

بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریكا ڕایانگەیاندووە: پنتاگۆن دیاریی كردووە، كە لە چ جۆرە چەكێكدا كەمی هەیە، هەنگاوی ئەوەشی گرتووەتە بەر داواكاریی كڕینی نوێ لە ئەورووپاوە وەرنەگرێت. دیاریش نییە تا كەی فرۆشتنی ئەو چەكانە ڕادەگرێت.

بەپێی شیكردنەوەی ئەتڵانتیك "ئەگەر واشنتۆن بۆ ماوەیەكی درێژ فرۆشتنی چەك بە هاوپەیمانە ئەورووپیەكانی ڕابگرێت ئەوا ئەگەری هەیە ناكۆكی لەگەڵ هاوپەیمانەكانی دروست بكات و هەژموونی سەربازیی ئەمریكاش لە ئەورووپا كەم دەكاتەوە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەی دووەمین و كۆتا خۆرگیرانی ساڵی 2025 ڕوودەدات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە تۆمەتی یارمەتیدانی ئیسرائیل، لە ئەڵمانیا سكاڵا دژى بەرپرسان تۆماركرا

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی خاڵیبوونەوەی كۆگاكانی، ئەمریكا فرۆشتنی (سیستمی پاتریۆت) بە ئەورووپا ڕادەگرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ و شەرع لە نیویۆرك كۆدەبنەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی فەڕەنسا: دووشەممەی داهاتوو دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێم

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى پێنەدانى ڤیزاوە، مەحموود عەباس بە ڤیدیۆ لە كۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان بەشدار دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری گەڕاندنەوەی سزاكانی سەر ئێرانی دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سوودان.. لەكاتی نوێژدا هێرش كرایە سەر مزگەوتێك و 75 كەس كوژران

سەرەتا