10 کاتژمێر پێش ئێستا
32 جار خوێنراوەتەوە
بە تۆمەتی یارمەتیدانی ئیسرائیل، لە ئەڵمانیا سكاڵا دژى بەرپرسان تۆماركرا
پەیام
بەتۆمەتی پاڵپشتیی قەوارەی زایۆنی و بۆ لێپرسینەوە لە ژمارەیەك بەرپرسی ئەڵمانیا كە ڕاوێژكارانی ئێستا و پێشووی تێدایە، سكاڵایەكی تاوانكاری پێشكەش بە داواكاری گشتی فیدڕاڵ وڵاتەكە كرا.
ژمارەیەك لە ڕێكخراوە و پارێزەرانی ئەڵمانیا لەژێر ناوی "دادگەری و لێپرسینەوە لەپێناو فەڵەستین"، سكاڵایەكی تاوانكارییان پێشكەش بە داواكاری گشتیی فیدڕاڵی كردووە كە 11 بەرپرسی حكومی بەئامانج گرتووە و لەلایەن هەریەك لە "ناوەندی ئەورووپی بۆ پشتیوانیی یاسایی" و "پەیمانگەی فەڵەستین بۆ دیبلۆماسیی گشتی" و "ڕێكخراوی یاسا لەپێناو فەڵەستین"ـەوە پشتیوانی لێ دەكرێت.
لیستی سكاڵالێكراوەكان هەر یەك لە فریدریچ مێرتس ڕاوێژكاری ئێستا و بۆریس پیستوریوس وەزیری بەرگری و یوهان فادیول وەزیری دەرەوە و ئۆلاف شۆڵتس ڕاوێژكاری پێشووی ئەڵمانیا، هەروەها چوار بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە كۆمپانیا ئەڵمانییەكان لە خۆدەگرێت كە ڕۆڵی گرنگیان لە پیشەسازی سەربازیی ئیسڕائیلیدا گێڕاوە، لەوانە كۆمپانیای (ئێم تی یو) كە تانكی جۆری مێركاڤای بە مەكینەی دیزڵ پەرە پێ داوە و چەند كۆمپانیایەكی دیكەیش كە لە بورای مووشەك و درۆن یارمەتی داون.
سكاڵاكە ئەو بەرپرسانەی ئەڵمانیا بە یارمەتیدان و هاندان لە كۆمەڵكوژی و تاوانی دژەمرۆیی و جەنگی قەوارەی زایۆنی دژی گەلی فەڵەستین تۆمەتبار دەكات.
لەوبارەوە سكاڵاكاران ڕایانگەیاند: بەرپرسانی ئەڵمانیا ڕەزامەنیان لەسەر ناردنی چەك و كەرەستەی سەربازی بۆ قەوارەكە داوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە