13 کاتژمێر پێش ئێستا 47 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی فەڕەنسا: دووشەممەی داهاتوو دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێم

پەیام 

دوابەدوای پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ مەحموود عەباس سەرۆكی فەڵەستین، ئیمانوێڵ ماكڕۆن سەرۆكی فەڕەنسا ڕایگەیاند: دووشەممەی هەفتەی داهاتوو لە شاری نیویۆرك دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێم و ئەمەم بە سەرۆكی فەڵەستینش وتووە.

سەرۆكی فەڕەنسا لە نووسینێكیدا لە تۆڕی ئێكس ئەوەی نووسی و ڕایشیگەیاند: داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بەشێك لە پلانی ئاشتیی گشتگیرە كە ئاشتی و ئاسایش بۆ ئیسڕائیلییەكان و فەڵەستینییەكان لەخۆ دەگرێت.

بەپێی زانیارییەكان، نزیكەی كاتژمێر سێی عەسری ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بە كاتی نیویۆرك و لەمیانی ئەو كۆنگرەیەدا كە فەڕەنسا بە هاوبەشی لەگەڵ سعودیە ئەنجامی دەدات، ئیمانوێڵ ماكڕۆن وتەیەك پێشكەش دەكات و دواتریش لەڕێی ڤیدیۆ كۆنفڕانسیشەوە محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعودیەش وتەیەك پێشكەش دەكات.

بەپێی ئەوەی سەرۆكایەتی فەڕەنساش بڵاویكردووەتەوە بڕیارە لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كە نێوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەڕێوە دەچێت، 10 وڵاتی ڕۆژاوایی لەوانە (بەلجیكا، كەنەدا، لۆكسۆمبۆرگ، پورتوگال، ماڵتا، ئەندۆرا، سان مارینۆ، بەریتانیا، ئوستوڕالیا)دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەی دووەمین و كۆتا خۆرگیرانی ساڵی 2025 ڕوودەدات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە تۆمەتی یارمەتیدانی ئیسرائیل، لە ئەڵمانیا سكاڵا دژى بەرپرسان تۆماركرا

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی خاڵیبوونەوەی كۆگاكانی، ئەمریكا فرۆشتنی (سیستمی پاتریۆت) بە ئەورووپا ڕادەگرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ و شەرع لە نیویۆرك كۆدەبنەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی فەڕەنسا: دووشەممەی داهاتوو دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێم

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى پێنەدانى ڤیزاوە، مەحموود عەباس بە ڤیدیۆ لە كۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان بەشدار دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری گەڕاندنەوەی سزاكانی سەر ئێرانی دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سوودان.. لەكاتی نوێژدا هێرش كرایە سەر مزگەوتێك و 75 كەس كوژران

سەرەتا