13 کاتژمێر پێش ئێستا 54 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ و شەرع لە نیویۆرك كۆدەبنەوە

پەیام 

لە كۆتایی ئەم مانگەدا هەر دوو سەرۆكی ئەمریكا و سووریا لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆدەبنەوە.

تۆڕی هەواڵی (سی بی ئێس)ی ئەمریكی بڵاوی كردەوە: كاركردن لەسەر ڕێكخستنی دیداری نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا لەمیانی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك بەردەوامە.

لەنێوان 22 تا 30ی ئەم مانگە ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا بەشداری هەشتاهەمین كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات، ئەمەش بۆ یەكەمین جارە لەدوای نورەدین ئەتاسی لە ساڵی 1967ـەوە كە سەرۆكێكی سوری لە نەتەوە یەكگرتووەكان قسە بكات و یەكەم سەرۆكی سوریاشە بەشداری لە كۆبوونەوەی هەفتانەی كۆمەڵەی گشتی لەسەر ئاستی باڵا بكات.

دیداری شەرع لەگەڵ ترەمپ لە نیویۆرك، دەبێتە دووەمین دیداری ئەو دوو سەرۆكە دوای ئەوەی لە 14ی ئایار، مانگی پێنجی ئەمساڵیش لە سعودیە كۆبوونەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەی دووەمین و كۆتا خۆرگیرانی ساڵی 2025 ڕوودەدات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە تۆمەتی یارمەتیدانی ئیسرائیل، لە ئەڵمانیا سكاڵا دژى بەرپرسان تۆماركرا

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی خاڵیبوونەوەی كۆگاكانی، ئەمریكا فرۆشتنی (سیستمی پاتریۆت) بە ئەورووپا ڕادەگرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ و شەرع لە نیویۆرك كۆدەبنەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی فەڕەنسا: دووشەممەی داهاتوو دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێم

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى پێنەدانى ڤیزاوە، مەحموود عەباس بە ڤیدیۆ لە كۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان بەشدار دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری گەڕاندنەوەی سزاكانی سەر ئێرانی دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سوودان.. لەكاتی نوێژدا هێرش كرایە سەر مزگەوتێك و 75 كەس كوژران

سەرەتا