2 رۆژ پێش ئێستا 133 جار خوێنراوەتەوە

بە گفتوگۆى گەرمترین دۆسییە، سبەی كۆبوونەوەی كۆمەڵەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەستپێدەكات

پەیام 

سبەی لە نیویۆرك 80یەمین كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەست پێ دەكات. شەڕی غەززە و دۆزی فەلەستین گەرمترین دۆسیەیە و بە فەرمی ناساندنی دەوڵەتی فەلەستین لەلایەن بەشێك لە وڵاتانەوە ڕادەگەیەندرێت.

كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كە ساڵانە سەرۆك دەوڵەت و حكوومەتەكانی وڵاتانی ئەندام لە بارەگای سەرەكی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك كۆ دەكاتەوە،  لە ڕۆژانی 23 تا 29ی ئەیلوول بەڕێوە دەچێت.

80هەمین كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كە لەلایەن سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس دەكرێتەوە، ئەمساڵ لەلایەن وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالێنا بێربۆك سەرۆكایەتی دەكرێت.

چاوەڕوان دەكرێت نزیكەی 150 سەرۆك دەوڵەت و حكوومەت، لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە جێگرانی سەرۆك، وەزیر و هەزاران دیپلۆماتكار، كارمەندی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆژنامەنووس كە یاوەری ئەو شاندانە دەكەن، بەشداری لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكاندا بكەن.

كۆبوونەوەی ئەمساڵی سەركردەكانی جیهان لە ئەمریكا جیاوازە و بڕیارە لە چەند رۆژی ئایندەدا دەیان وڵاتی جیهان دان بە دەوڵەتی فەلەستین بنێن.

دوێنێش لە وەرچەرخانێكی مێژووییدا و لە درێژەی ئەو فشارە نێودەوڵەتییانەی خراونەتە سەر قەوارەی زایۆنی، هەر یەك لە بەریتانیا و كەنەدا و ئوسترالیا و پوڕتوگال بە فەڕمی دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا نا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرووپی "ڕاوچیانی كۆچبەران" لە ئەورووپا ڕق و كینە دژی كۆچبەران بڵاودەكەنەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ داوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی كرد

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ زریانێكی به‌هێز؛ داوا له‌ ملیۆنان چینی كراوه‌ له‌ ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا تاوتوێی پێشنیازێك بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی كڕواتیا: پێویسته‌ ئێمه‌ش دان به‌ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تیدا بنێین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ماكرۆن: پشتیوانیكردنی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتییه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمساڵ داواكاریی پەنابەری لە یەكێتیی ئەورووپا 23% دابەزیوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بە گفتوگۆى گەرمترین دۆسییە، سبەی كۆبوونەوەی كۆمەڵەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەستپێدەكات

سەرەتا