2 رۆژ پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
ئەمساڵ داواكاریی پەنابەری لە یەكێتیی ئەورووپا 23% دابەزیوە
پەیام
داواكاری پەنابەری لە یەكێتی ئەوروپادا بەردەوام لە دابەزیندایە و تەنیا شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ نزیكی چوار یەك كەمیكردووە.
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران ڕایگەیاندووە، بەپێی ئامارەكانیان لە نێوان مانگی یەك تا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ 114 هەزار داواكاری نوێ بۆ مافی پەنابەری لە وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا تۆماركراوە، كە لە هەمان ماوەی ساڵی 2024دا ژمارەی داواكارییەكان 399 هەزار داواكاری بووە. بەم جۆرە ڕێژەكە لەسەدا 23 كەمیكردووە.
دەزگای لوتكە ئاماژەی بەوە داوە، هۆكاری كەمكردنی داواكارییەكان پەیوەندیی بە گەڕانەوەی خەڵكی سووریاوە هەیە بۆ وڵاتەكەی خۆیان. بەوپێیەی نزیكەی 25 هەزار هاووڵاتیی سووری داواكاریی پێشكەش كردووە و پێشتر گەورەترین گرووپی داواكاریی پەنابەریی بوون دوای هاووڵاتیانی ڤەنزێلا و ئەفغانستان.
دەزگای لوتكە ڕاشیگەیاندووە، ئەڵمانیا شوێنی خۆی وەك وڵاتێكی پەسەندكراو بۆ پەناخوازان لەدەستدا و گەورەترین دابەزینی داواكاری پەنابەری بەخۆیەوە بینی كە بە ڕێژەی 43% دابەزیوە، لەگەڵ سویسرا و نەرویج كە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 66% دابەزیوە، دوای ئەوانیش ئیتاڵیا و ئیسپانیا دێن كە بە ڕێژەی 25% و 13% دابەزینی داواكاریی پەنابەرانیان لێ تۆمار كراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە