15 کاتژمێر پێش ئێستا
122 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ داوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی كرد
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌میانی 80هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له وتارێكدا ڕایگه‌یاند، ده‌بێت ئێستا كۆتایی به جه‌نگی غه‌ززه بهێنین و دانوستان له‌سه‌ر ئاشتی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو بارمته‌كان بكه‌ین.
دۆناڵد تره‌مپ له‌میانی وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حه‌ماس پێشنیاره‌كانی ئاشتی ڕه‌ت كرده‌وه و هه‌ندێكیش به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه دان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینیدا بنێن، كه وه‌كو پاداشتكردنی تیرۆره.
دووپاتی كرده‌وه كه نابێت حه‌ماس خه‌ڵات بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت ئێستا بارمته‌كان ئازاد بكرێن.
تره‌مپ له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتیشی: ئێستا چه‌كه وێرانكه‌ره‌كان مه‌ترسیدارترین شتن كه ڕووبه‌ڕووی جیهان بوونه‌ته‌وه، نابێت رێگه به ئێران بدرێت مه‌ترسیدارترین چه‌كی له جیهاندا هه‌بێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، دامه‌زراوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌تۆمی ئێرانیان له‌ناو برد و هه‌موو سه‌ركرده‌كانی پێشووی ئێران كوژراون، وتیشی: كۆتایم به شه‌ڕی ئێران و ئیسرائیل هێنا و هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن چیتر شه‌ڕ نه‌كه‌نه‌وه.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند، ساڵانێكی دورودرێژه جیهان ئه‌مریكا ده‌قۆزێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ئێستا ڕاوه‌ستاوه، ده‌شڵێت: له‌وكاته‌وه من ده‌سه‌ڵاتم وه‌رگرتووه، ئه‌مریكا مه‌زنی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به‌هێزترین سوپا و سنوور و دۆستایه‌تی هه‌یه، ئه‌مه سه‌رده‌می زێڕینی ئه‌مریكایه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە