1 رۆژ پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
ماكرۆن: پشتیوانیكردنی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتییه
كۆنگره‌ی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت تایبه‌ت به پرسی فه‌ڵه‌ستین ده‌ستی پێكرد و به فه‌رمی ئیمانیۆل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا دانی به سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا نا.
له نیۆرك ئه‌مڕۆ پرسی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی له كۆنگره‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستی پێكرد. له بڕیارێكی مێژوویی‌دا، ماكرۆن ڕایگه‌یاند كه فه‌ره‌نسا به فه‌رمی دان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا ده‌نێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌فادارییه‌ك به پابه‌ندبوونی مێژوویی وڵاته‌كه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌م دانپێدانانه دڵنیایی ده‌دات كه "گه‌لی فه‌له‌ستین زیاده نییه" و "ده‌ستدرێژی ناكاته سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی ئیسرائیل".
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دانپێدانانی فه‌ره‌نسا ده‌رگا ده‌كاته‌وه بۆ گفتوگۆیه‌كی به‌سوود له نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینییه‌كان و یارمه‌تی ده‌دات بۆ كۆتای یهێنان به بازنه‌ی توندوتیژی، داواشی كرد دوای ئاگربه‌ست هه‌وڵێكی گه‌وره بۆ یارمه‌تیدانی دانیشتووانی غه‌ززه بدرێت.
ماكرۆن داواشی له هه‌موو عه‌ره‌به‌كان كرد كه دان به ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا بنێن دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین، هیوای خواست ئاشتی فه‌له‌ستینی-ئیسرائیلی ببێته بناغه‌ی ئاشتییه‌كی فراوانتر له ناوچه‌كه‌دا.
ماكرۆن هه‌روه‌ها مه‌رجی دانا كه ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین ده‌بێت چوارچێوه‌یه‌كی دیموكراسی بۆ گه‌له‌كه‌ی دابین بكات و بێ چه‌ك بێت، هه‌روه‌ها وتی: دوای ئازادكردنی بارمته‌كان و ئاگربه‌ست له غه‌ززه، باڵیۆزخانه‌یه‌كی له ناوچه فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كاته‌وه.
له كۆتایدا ڕایگه‌یاند كاتی وه‌ستاندنی جه‌نگه له غه‌ززه و كاتی ئه‌وه‌یه ئیسرائیل به ئاشتی بژی، هه‌روه‌ها كاتی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌رییه بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە