1 رۆژ پێش ئێستا
150 جار خوێنراوەتەوە
سهرۆكی كڕواتیا: پێویسته ئێمهش دان به چارهسهری دوو دهوڵهتیدا بنێین
سەرۆکی کرواتیا، زۆران میلانۆڤیچ ڕایگەیاند دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین مافێکی ڕەوای فەڵەستینییەکانە، پاداشت نییە تا بە فەڵەستینییەکان بدرێت.
زۆران میلانۆڤیچ لە میانی بەشداریکردنی لە ٨٠ھەمین خولی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەشدا پێویستە وڵاتانی دیکەیش، دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن لەنێویاندا کرواتیا.
ڕاشیگەیاند کە دانپێدانانی کرواتیا بە دەوڵەتی فەڵەستین، پەیوەستدارە بە پێشکەشکردنی یاداشتنامەیەک لەلایەن حکوومەتەوە بە پەرلەمان و باسی لەوەش کرد، ھەر کاتێک ئەو یاداشتنامەیە لەلایەن حکوومەتەوە پێشکەش بە پەرلەمان کرا، ئەوە پاڵپشتی لێ دەکات.
وتیشی: "دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین مافێکی ڕەوای فەڵەستینییەکانە، پاداشت نییە تا بە فەڵەستینییەکان بدرێت".
ھەروەھا سەرۆکی کرواتیا، زۆران، ئیسرائیلی بە "رژێمێکی بکوژ" وەسف کرد و ڕایگەیاند، تا ئەو کاتەی کەسانێک ھەبن بەرگریی و پارێزگاری لە تەل ئەبیب بکەن، ئەوا ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی تاوانی کوشتن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە