1 رۆژ پێش ئێستا
147 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا تاوتوێی پێشنیازێك بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ده‌كات
هاوكات، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشنیازێكی نوێ بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ له كه‌رتی غه‌ززه بخاته به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی.
كه‌ناڵی 12ـی زایۆنی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكییه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پێده‌چێت دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و نێردراوی تایبه‌تیی ستێڤ ویتكۆڤ، پلانێك بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگی غه‌ززه بخه‌نه به‌رده‌م سه‌ركرده عه‌ره‌ب و موسڵمانه‌كان.
میدیاكه له زاری به‌رپرسێكی زایۆنیه‌وه ڕایگه‌یاندووه كه بنیامین نه‌تنیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، ورده‌كاریی به‌شێك له پلانه‌كه‌ی تره‌مپ ده‌زانێت و ڕه‌نگه ئیسرائیل ناچار بێت هه‌ندێكیان قبووڵ بكات، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، نه‌ته‌نیاهوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پلانه‌كه له‌گه‌ڵ تره‌مپ له كۆشكی سپی تاوتوێ ده‌كات .
به پێی زانیاریه‌كان پلانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بریتیه له كۆتاییهێنان به جه‌نگ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بارمته‌كان، هه‌روه‌ها كشانه‌وه‌ی ئیسرائیل و، دیاریكردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه به‌رپرس ده‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی غه‌ززه.
ئه‌م زانیاریه دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر كۆشكی سپی ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه تره‌مپ "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ وڵاتانی قه‌ته‌ر، سعودیه، ئیندۆنیزیا، توركیا، پاكستان، میسر، ئیماراتی و ئوردن له باره‌ی غه‌ززه ئه‌نجام ده‌دات، به بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر ئاشكرا بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە