پێش 1 هەفتە 605 جار خوێنراوەتەوە

مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فرۆشتن لە ڕۆدری دیاری دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

دوای درەوشانەوەی لە مۆندیالی ٢٠٢٦، مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ دەستبەرداربوون لە ڕۆدری دیاری دەکات و سێ یانەی گەورەش کێبڕکێی بۆ گواستنەوەی دەکەن.

 بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"، یانەی مانچستەر سیتی داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ فرۆشتنی ئەستێرە ئیسپانییەکەی، سەرەڕای ئەوەی تەنیا یەک ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە کە لە هاوینی ٢٠٢٧ کۆتایی دێت.

یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت لێهاتوویی یاریزانەکە لە مۆندیالدا بقۆزێتەوە بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین سوودی دارایی لە پڕۆسەی فرۆشتنیدا.

لەم دواییانەشدا پێشهاتی نوێ لەم بابەتەدا ڕوویاندا، کاتێک وابڵاو کرایەوە جگە لە ڕیاڵ مەدرید یانەکانی بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمانیش ڕکابەری گواستنەوەی ڕۆدری دەکەن، دوای ئەوەی پێشتر ناوی تەنیا بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بەسترابووەوە.

بڕیاری کۆتایی لە دەستی خودی ڕۆدریدا دەبێت، کە ئێستا لەبەردەم سێ بژاردەی قورسدایە ئەویش مانەوە لە مانچستەر سیتی بە مووچەیەکی کەمتر یان گەڕانەوە بۆ خولی ئیسپانی لە ڕێگەی یەکێک لە جەمسەرەکانی کەتەلۆنیا یان مەدرید، یان تاقیکردنەوەی خولێکی نوێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 49 خولەک پێش ئێستا

    پلانی کوشتنی مێسی و کریستیانۆ لە کاتی مۆندیال ئاشکرا دەبێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سیمیۆنی داهاتووی جولیان ئالڤارێزی یەکلا کردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    😱فابریزیۆ ڕۆمانۆ بۆمبەکەی لەسەر ڕۆدری تەقاندەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری لە نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید خۆی یەکلا کردووتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی تۆرێسی بۆ پاریس سان جێرمان دیاری کرد

  • پێش 1 هەفتە

    ئینریکی سزای بارکۆلا دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فرۆشتن لە ڕۆدری دیاری دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پلانی دووەمی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی ئالڤارێز ئاشکرا دەبێت

سەرەتا