02/05/2026 462 جار خوێنراوەتەوە

ڕیاڵ مەدرید تواناکانی یاریزانێکی گرنگی بۆ کلاسیکۆ لەدەست دا

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

دانی کارڤاخاڵی بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید بەهۆی پێکانەوە بەشداری یاریی کلاسیکۆ ناکات.

 یانە شاهانەییەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، پێکان و دوورکەوتنەوەی دانی کارڤاخاڵی بۆ ماوەیەک ڕاگەیاند.

یانەکە لە بەیاننامەکەیدا ئەوەی خستەڕوو، دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان بۆ کارڤاخاڵ لەلایەن تیمی پزیشکی ڕیاڵ مەدریدەوە، دەرکەوتووە کە یاریزانەکە تووشی شکاوی بووە لە پەنجەی پێنجەمی پێی ڕاستیدا و چاودێری بەردەوامی دۆخی تەندروستی دەکرێت.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرای دەکەن، پێشبینی دەکرێت کارڤاخاڵ بۆ ماوەی دوو هەفتە لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.

بەمەش دڵنیابووەوە کە ئەم بەرگریکارە لە یارییەکانی بەرانبەر ئیسپانیۆل، بەرشەلۆنە لە (کلاسیکۆ)، ڕیاڵ ئۆڤیدۆ و ئیشبیلیە بەشدار نابێت، بەڵام ئەگەری هەیە بۆ کۆتا یاریی خولی ئیسپانیا بەرانبەر ئەتلەتیک بیلباو لە 24ـی ئەم مانگە بگەڕێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 3 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا