پێش 3 هەفتە 1033 جار خوێنراوەتەوە

قسەکانی مۆرینیۆ لە ژووری جلگۆڕین دوای شکستی دێربی دزەی کردووە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

قسەکانی جۆزێ مۆرینیۆ لە ژووری جلگۆڕین بۆ یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید دوای شکستی دێربی دزەی کردووە.

 لەدوای کۆتاییهاتنی دێربیی مەدرید و دۆڕانی مێرێنگی بەرانبەر ئەتلەتیکۆ بە ئەنجامی ٢-١، بێن فێرناندێزی ڕۆژنامەنووسی دیاری ئیسپانی دەربارەی پەیامە نهێنییەکەی مۆرینیۆ سەرەتا وتی: پەیامی مۆرینیۆ بۆ یاریزانانی ڕیاڵ لە دوای یارییەکە زۆر کورت و ڕوون و کاریگەر بووە و وتویەتی: متمانەی تەواوم بەو کارە هەیە کە پێکەوە دەیکەین و تەواوی بڕوام بە توانای ئەم تیپە هەیە بۆ گۆڕینی ئەم بارودۆخە لە ماوەیەکی کەمدا.

لە بەشێکی دیکەی زانیارییە ئاشکراکراوەکاندا، ڕۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە ئاماژەی بە مەبەستی ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە کرد و دەڵێت: مۆرینیۆ دەستبەجێ دوای فیکەی کۆتایی لە ژووری جلگۆڕین ڕووبەڕووی یاریزانەکان بووەوە تا ڕێگری بکات لە داڕمانی دەروونی و بەرزکردنەوەی ورەی تیپەکەی، هاوکات جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە لە پاش وەستانی نێودەوڵەتی بە ڕۆحیەت و شێوازێکی تەواو جیاواز لە دەستپێکی وەرز مامەڵە لەگەڵ یارییەکاندا بکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 1 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 1 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

سەرەتا