06/12/2025 411 جار خوێنراوەتەوە

ڕاوێژكاری دارایی سوودانی: ئابووری عێراق سەقامگیرە و هەڵاوسانیش بۆ 2.5% دابەزیوە

پەیام 

ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق دووپاتی كردەوە: نرخی فەڕمی ئاڵوگۆڕی دراو بە 1320 دینار جێگیرە و بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەكانی ئەمدواییە هیچ كاریگەرییەكی بەرچاوی نەبووە، هەروەها ئابووری عێراق سەقامگیرە و هەڵاوسانیش بۆ 2.5% دابەزیوە.

لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق، مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە كردووە: ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی هاوتەریبدا ڕوویدا، هیچ نییە جگە لە بەرزونزمییەكی كتوپڕ و كاتی و لە ئەنجامی زانیارییە نادروستەكانەوە دروست بووە.

دەشڵێت: ئەو هەڵاوسانەی پێشتر باسمان كرد لە نرخی دۆلار بەرانبەر دینار لە بازاڕی هاوتەریبدا، كاریگەرییەكی بەرچاوی لەسەر سەقامگیریی ئاستی نرخی گشتی نەبووە، بەو پێیەی سیاسەتی دراو بەردەوامە لە گەیشتن بە ئامانجە كارگێڕی و مامناوەندەكانی.

مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاشیگەیاند: سیاسەتی نرخی ئاڵوگۆڕی جێگیر سیاسەتێكی پەسەندكراوە لەسەر بنەما بنەڕەتییەكان، یەدەگی بیانی پشتگیری لە سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕی فەرمی دەكات كە بۆ هەر دۆلارێك هەزار و 1320 دینارە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    دارایی عێراق: بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكان، بڕیاردراوە ئیفاد و گەشتە دەرەكییەكان ڕابگیرێن

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: سنوورەكانمان لەگەڵ سووریا بە تەواوی پارێزراون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانى عێراق.. زیاترلە 20 پرسیار لەبارەی قەیرانی ئاو لە وەزیرانی میواندار دەكرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی بەغداد: دەبێت هەرێم داهاتەكانى ڕادەست بکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی: بە توندی ڕەتیدەكەینەوە خاكی عێراق بۆ لێدان لە ئێران بەکاربهێنرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر ئاستى وڵاتانی عەرەبی پاسپۆرتی عێراقی خراپترین و ئیماراتی باشترینە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ ساڵی ڕابردوودا 463 بوومه‌له‌رزه‌ی له‌ نێوخۆدا تۆمار كردووه‌

سەرەتا