01/01/2026 554 جار خوێنراوەتەوە

جیاوازی نێوان ڤینیسیۆس و ڕیاڵ مەدرید لەسەر ساڵانەکەی ئاشکرا دەبێت

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

جیاوازی ڕێکنەکەوتنی ڕیاڵ مەدرید و ڤینسیۆس جۆنیۆر لەسەر مووچەی ساڵانەی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە ئاشکرا دەبێت.

 ئەو یاریزانە ئێستا لە 18 مانگی کۆتایی گرێبەستەکەیدایە و بەپێی نوێترین زانیارییەکانی ڕۆژنامەی "ئاس" بێت، بەم نزیکانە بەرپرسانی قەڵای سپتی گفتوگۆکانیان بۆ  نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینسیۆس دەست پێدەکەنەوە و هێرشبەرەکە بڕیاریداوە داواکاری ئەو مووچە زۆرەی داوای دەکات کەمی بکاتەوە.

سەرچاوەکە ڕوونیشی دەکاتەوە، لە ئێستادا جیاوازی 15% هەیە لە نێوان ئەوەی ڤینسیۆس دەیەوێت و ئەوەی یانەکەی پێشکەشی دەکات، ئەو ڕێژەیە نزیکەی دوو تاکو سێ ملیۆن یۆرۆیە.

ئاس دووپاتی دەکاتەوە، ڤینسیۆس ساڵانە داوای 18 بۆ 20 ملیۆن یۆرۆی کردووە جگە لە پاداشتەکان، بەڵام بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید ئامادەن بۆ هەر وەرزێک نزیکەی 15 ملیۆن یۆرۆی تەواوی بۆ تەرخان بکەن، کە ئێستا هێرشبەرەکە 10 بۆ 12 ملیۆن یۆرۆ بە تەواوی وەردەگرێت و پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا هەردوولا بگەنە ڕێککەوتن، بەڵام بەشێکی زۆری بابەتەکە بەندە بە ئاستی یاریزانەکە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕاهێنەر لە مانگەکانی داهاتوودا و پێکانی مباپێ لە ئێستاشدا دەتوانێت بیکاتەوە بە ئەستێرەی یەکەمی تیپەکە لە ماوەی داهاتوودا.

هاوکات یانەی ئەهلی سعودی پێشنیاری مووچەی 200 ملیۆن یۆرۆی بۆ چەند  ساڵێک خستبووە بەردەم ڤینسیۆس، هەرچەندە ڤینی لە ڕیاڵ مەدرید ماوەتەوە، بەڵام ئەم پێشنیارە وەک کارتێکی فشار بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی ڕیاڵ مووچەکەی بۆ زۆرترین ئاست بەرز بکاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    😱فابریزیۆ ڕۆمانۆ بۆمبەکەی لەسەر ڕۆدری تەقاندەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری لە نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید خۆی یەکلا کردووتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی تۆرێسی بۆ پاریس سان جێرمان دیاری کرد

  • پێش 1 هەفتە

    ئینریکی سزای بارکۆلا دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فرۆشتن لە ڕۆدری دیاری دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پلانی دووەمی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی ئالڤارێز ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    ڕۆدری لە نێوان پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ مەدرید بڕیاری خۆی داوە

  • پێش 2 هەفتە

    چوار یاریزانی بەرشەلۆنە دژی گرێبەستکردنن لەگەڵ جولیان ئالڤارێز

سەرەتا