پێش 1 هەفتە 662 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی سێرهۆ گیراسی پاشەکشە دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی بەرزی مووچەکەیەوە لە گواستنەوەی سێرهۆ گیراسی هێرشبەری دۆرتمۆند پاشەکشە دەکات.

 یانە کەتەلۆنییەکە پرسیاری لەسەر دۆخی سێرهۆ گیراسی، هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند کردووە، بەڵام بەرزی مووچەکەی وایکردووە بلاوگرانا لە بیرۆکەی کڕینی ئەم یاریزانە دوور بکەوێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی "بێڵد"ی ئەڵمانی، گیراسی تەمەن 30 ساڵ ساڵانە نزیکەی 10 ملیۆن یۆرۆ مووچە وەردەگرێت، کە ئەمەش لە دەرەوەی ئەو چوارچێوە داراییەیە کە بەرشەلۆنە بۆ یاریزانانی دیاریکردووە، هەرچەندە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 50 ملیۆن یۆرۆیە و بەرشە یەکێکە لەو حەوت یانەیەی کە دەتوانێت ئەو مەرجە بەکاربهێنێت، بەڵام داواکارییە داراییەکانی یاریزانەکە پڕۆسەکەی ڕاگرتووە.

لە لایەکی دیکەوە، هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە کە بوروسیا دۆرتمۆند لە گواستنەوەی هێکتۆر فۆرتی بەرگریکاری بەرشەلۆنە نزیکبووەتەوە و یانە کەتەلۆنییەکە داوای زیاتر لە 10 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ فرۆشتنی فۆرت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد و ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی سێرهۆ گیراسی پاشەکشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ گرێبەستێک لە میلان تێک دەدات

سەرەتا