07/01/2026 1171 جار خوێنراوەتەوە

سلۆت خاڵی بەهێزی ئارسیناڵ ڕوون دەکاتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ئاڕنی سلۆتی ڕاهێنەری لیڤەرپووڵ خاڵە بەهێزەکانی ئارسیناڵ ڕوون دەکاتەوە و بە شایستەی پێشەنگیان دەزانێت.

 لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرانبەر ئارسیناڵ لە شەوی پێنجشەممە، سەرەتا ڕاهێنەرەکەی ڕێدز وتی: یارییەکە گرنگییەکی زۆری هەیە و هێشتا زۆرمان ماوە لە پریمەرلیگ بۆی بجەنگین، هەروەها لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا و چامپیۆنسلیگیش، یارییەکی گرنگە بۆ ئەوەی بزانین لە چ ئاستێکداین، بەرانبەر ئارسناڵێکی زۆر زۆر بەهێز کە ساڵانێکی زۆرە ئاستیان زۆر ناوازەیە، دیارترین خاڵی بەهێزیان ئەوەیە بە دەگمەن گۆڵیان لێدەکرێت و لە تۆپە وەستاوەکان گۆڵی باش دەکەن و هەموو پێداویستییەکانیان هەیە بۆ ڕکابەریکردن و شایستەی ئەوەن لە پێشەنگی دابن.

ئاڕنی ئاماژە بەوە دەکات، لیڤەرپووڵ نیشانی داوە ئەگەر لە پرێمەرلیگیش باش نەبێت، دەتوانێت نازناوێکی دیکە لەم وەرزە بباتەوە، هەرچەندە گرفتیان لە دروستکردنی هەلەکان هەیە و دەبێت ڕێگایەک بەرانبەر ئەو تیپانە بدۆزنەوە کە بە چڕییەکی زۆرەوە یاری دەکەن و زۆریش لە تیپەکەی ڕازییە.

لە کۆتایدا سلۆت ئاشکرای کرد، هەرگیز بە ئاشکرا باسی مێرکاتۆ ناکات و باسی یاریزانانی یانەکانی دیکەش ناکات، یاریزانی تەواویان هەیە و دەتوانن کێشە بۆ ئارسیناڵ و تیپەکانی دیکە دروست بکەن و گرفتی یاریزانیان نییە و هارڤی ئیلیۆت بژاردەی گەڕانەوەی بۆ لیڤەرپووڵ نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    قسەکانی مۆرینیۆ لە ژووری جلگۆڕین دوای شکستی دێربی دزەی کردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئینریکی هەڵەیەکی خۆی بۆ ڕوون بووەتەوە و یاسایەک دەگۆڕێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 2 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

سەرەتا