5 رۆژ پێش ئێستا 440 جار خوێنراوەتەوە

حەبیب نورمحمەدۆڤ ئەزموونی حەجکردنی دەگێڕێتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

حەبیب نورمحمەدۆڤی ئەستێرەی پێشووی یاری "جۆدۆ" ئەزموونی حەجکردنی دەگێڕێتەوە.

 لەمیانەی نوێترین لێدوانیدا، حەبیب دەڵێت: ساڵ بە ساڵ فەریزەی حەج باشتر و ئاسانتر دەبێت بۆ خەڵکی لە سەرانسەری جیهانەوە، ئەگەر بەراوردی بکەین بە 100 ساڵ لەمەوبەر، دەبینین ئێستا گۆڕانکارییەکان بڕوانەکراون.

ئەم ئەستێرە جیهانییە دەربارەی هەستی خۆی لە کاتی نزیکبوونەوە لە کەعبە دەڵێت: هەموو جارێک کاتێک دەچمە نزیک کەعبە ئەو وزەیە هەست پێ دەکەم وا دەزانم ئەوە یەکەمجارمە دەیبینم، منیش وەک هەموو ئەوانەی لێرەن هاتووم تا داوای لێخۆشبوون لە خودا بکەم بۆ گوناهەکانم، ئەمە هەستێکی زۆر تایبەتە..

حەبیب ئاماژەی بەوەش کرد، زۆر کەس زانیارییان لەسەر ئیسلام و حەج و ڕۆژی عەرەفە نییە، پرسیاری زۆری لێ دەکەن کە لەوێ چی دەکەن و چۆن پەرستش ئەنجام دەدەن، ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت: هەندێکجار بە وشە باس ناکرێت، بۆیە تەنیا هەندێک ڤیدیۆیان بۆ دەنێرم تا ببینن و تێبگەن بۆچی ئێمە لێرەین و بۆچی خودا حەجی بۆ موسڵمانان فەرز کردووە و داواکارم لە خودا پاداشتی هەموو ئەو کەسانە بە بەهەشت بداتەوە کە خزمەتی حاجیان دەکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورە ڕەت کردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    گابرێل سوپاسی هاندەرانی ئارسیناڵ و هاوتیمەکانی دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پێرێز وادەی ڕاگەیاندنی ڕاهێنەر و یەکەم گرێبەست دیاری دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حەبیب نورمحمەدۆڤ ئەزموونی حەجکردنی دەگێڕێتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ وەڵامی دەنگۆکانی سەبارەت بە ئالڤارێز دایەوە

  • پێش 2 هەفتە

    هۆکارەکانی دەستکراوەیی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی یاریزان ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    پێنچ یاریزان ململانێی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی لالیگا دەکەن

سەرەتا