2 کاتژمێر پێش ئێستا
181 جار خوێنراوەتەوە
نزار ئامێدی و موسەننا ئەمین لە گەڕی دووەم وەک کاندیدى سەرۆککۆمار مانەوە
پەیام
هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارى عێراق چووە گەڕی دووەم و بەپێی ژمارەی دەنگەکان نزار ئامێدی و موسەننا ئەمین لە گەڕی دووەم وەک کاندیدى سەرۆککۆمار دەمێننەوە بەو پییەى زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە.
ئەمڕۆ لە دانیشتنى پەرلەمانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار بەهۆى ئەوەى لە گەڕى یەکەم هیچ کام لە کاندیدان نەیانتوانی دەنگی پێویست (واتە 220 دەنگ) بەدەستبهێنن بەوهۆیەوە هەڵبژاردنەکە چووە گەڕی دووەم.
نزار ئامێدی کاندیدى یەکێتیی 208 دەنگ و موسەننا ئەمین کاندیدى هاوبەشى کۆمەڵ و یەکگرتوو و هەڵوێست 17 دەنگ و فوئاد حسین کاندیدى پارتى 16 دەنگی بەدەستهێناوە.
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنى پەرلەمانى عێراق، بە بەشداریی 223 پەرلەمانتار بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار بەڕێوەچوو، گەڕی یەکەمی دەنگدانەکە و جیاکردنەوەی تا کاتژمێر چواری سەر لە ئێوارەی خایاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە