06/05/2026 691 جار خوێنراوەتەوە

چارەنووسی مباپێ بۆ یاریکردن لە کلاسیکۆ یەکلا دەبێتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ڕۆژی پێنجشەممە چارەنووسی کیلیان مباپێی هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریکردن لە کلاسیکۆ یەکلا دەبێتەوە.

 یانە شاهانەییەکە خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی بەرشەلۆنە یەکشەممەی داهاتوو لە یاریگای کامپ نو لە هەفتەی ٣٥ی لالیگا.

هێرشبەرە فەڕەنسییەکە لە ئێستادا لە نێو هۆڵی وەرزشی بە تەنیا مەشقەکانی ئەنجام دەدات و تاکو ئێستا بۆ ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکان نەگەڕاوەتەوە.

بڕیار وایە سبەی پێنجشەممە مباپێ پشکنینی تەنوری بۆ ئەنجام بدرێت و ئەوکاتە دەردەکەوێت دەتوانێت بۆ کلاسیکۆ ئامادە بێت یاخوود نا، هاوکات پێشبینی دەکرێت بەشداری بەشێک لە ڕاهێنانە هەرەوەزییەکانی تیپەکەش بکاتەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووش ڕەخنە ئاڕاستەی کیلیان کرا کە سەرەڕای ئەوەی پێکانی هەیە بەڵام بۆ ئەنجامدانی پشوو و گەشت سەردانی وڵاتی ئیتاڵیای کردووە.

مباپێ لەم وەرزەدا 41 یاری لەگەڵ یانەی شاهانە ئەنجامداوە و 41 گۆڵی تۆمارکردووە و 6 ئەسیستیشی کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    دیشامپ لە بارەی یارییەکەی عێراقەوە هۆشداری تووند بە یاریزانەکانی دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    جولیان ئالڤارێز بڕیاریی کۆتایی خۆیداوە

  • پێش 2 هەفتە

    کریستیانۆ بۆ مۆندیال هەڕەشە دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    وادەی ناساندنی مۆرینیۆ و پلانی هاوینەی ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەشت برا کە لە مێژووی جامی جیهانیدا تۆڕی گۆڵیان هەژاندووە

  • پێش 3 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورە ڕەت کردووەتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

  • پێش 3 هەفتە

    گابرێل سوپاسی هاندەرانی ئارسیناڵ و هاوتیمەکانی دەکات

سەرەتا