پێش 1 هەفتە 517 جار خوێنراوەتەوە

دەمەقاڵێی نێوان ڕودیگێر و کارێراس گۆڕاوە بۆ پێکدادانی دەستی

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ژووری جلگۆڕێنی ڕیاڵ مەدرید ڕووداوێکی شەڕکردن تیایدا ڕوویداوە و دەمەقاڵێی نێوان ڕودیگێر و کارێراس گۆڕاوە بۆ پێکدادانی دەستی.

 ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی، میگێل سێرامۆ، وردەکاریی ڕووداوێکی نائارامی لەناو ژووری جلگۆڕینی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا کرد، کە تێیدا لە هەفتەکانی کۆتاییدا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان ئەنتۆنیۆ ڕودیگێری بەرگریکاری ئەڵمانی و ئەلڤارۆ کارێراسی بەرگریکاری ئیسپانی سەری هەڵداوە.

بەپێی زانیارییەکانی سێرامۆ، دەمەقاڵێی نێوان ئەم دوو یاریزانە گۆڕاوە بۆ پێکدادانی دەستی، بە جۆرێک کە "ڕودیگێر لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەکەدا زللەیەکی لە کارێراس داوە"، پێش ئەوەی هاوڕێکانیان دەستوەردان بکەن بۆ ئەوەی دۆخەکە لەوە زیاتر تێکنەچێت.
ڕۆژنامەنووسەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕووداوەکە هەر لەو چوارچێوەیەدا ماوەتەوە و هیچ پێکدادانێکی دیکەی جەستەیی لەنێوان یاریزانانی تیپی یەکەمدا ڕووی نەداوە.

لە کۆتایدا ئەوەش ڕوون کراوەتەوە، مباپێ سووکایەتی بە ئەندامێکی نێو یانەکە کردووە ئەو کەسە لە کاتی مەشقەکاندا وەک ناوبژیوان بڕیاری ئۆفسایدی لەسەر هێرشبەرەکە داوە و ئەمەش وایکردووە کیلیان سووکایەتی پێ بکات.

چاودێران پێیان وایە ئەم کەشوهەوا پڕ لە کێشەیەی ناو ژووری گۆڕینی جلگۆڕین،کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی تیپەکە لەناو یاریگادا هەبووە، ئەمەش هۆکار بووە بۆ ئەوەی ڕیاڵ مەدرید وەرزەکە بەبێ بەدەستهێنانی هیچ نازناوێک کۆتایی پێ بهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چەند هۆکارێک سەبری ڕیاڵ مەدریدی بەرانبەر مباپێ نەهێشتووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پاڵێوراوانی بردنەوەی مۆندیال دیاری دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ناوماڵی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئاگرە و یاریزانێک بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    چارەنووسی مباپێ بۆ یاریکردن لە کلاسیکۆ یەکلا دەبێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    دەمەقاڵێی نێوان ڕودیگێر و کارێراس گۆڕاوە بۆ پێکدادانی دەستی

  • پێش 2 هەفتە

    ڕیاڵ مەدرید تواناکانی یاریزانێکی گرنگی بۆ کلاسیکۆ لەدەست دا

  • پێش 2 هەفتە

    ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان کڵۆپ و مۆرینیۆ خۆیان یەکلا کردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

سەرەتا