1 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
دوای دەستگیركردنی دەیان فەڵەستینی، سوپای ئیسرائیل لە كەمپی قەلەندیا كشایەوە
پەیام
دوای دوو ڕۆژ لە وێرانكاری و دەستگیركردنی دەیان فەڵەستینی، سوپای زایۆنی لە كەمپی قەلەندیا كشایەوە.
ئەمڕۆ سوپای قەوارەی زایۆنیی دوای ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی دوو ڕۆژە كە وێرانكارییەكی زۆری لە كەمپی قەلەندیا لە باكووری قودس بەجێهێشت، لە ناوچەكە كشایەوە، لەو بارەیەوە پارێزگاری قودس ڕایگەیاند، لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكەدا سوپا 7 خانووی ڕووخاندووە و زیاتر لە 70 فەڵەستینی دەستگیر كردووە، هەروەها ژمارەیەك ماڵی مەدەنییان كردووەتە بنكەی لێكۆڵینەوە و دەستبەسەركردن.
لای خۆیەوە یانەی دیلە فەڵەستینییەكان پشتڕاستی كردەوە كە لە نێو دەستگیركراوەكاندا ژن و منداڵ هەن و سوپا ڕەفتاری توندی بەرانبەریان ئەنجام داوە.
لە لایەكی دیكەوە، لە باشووری كەناری خۆراوا، نزیكەی 40 نیشتەجێكراوی جولەكە هێرشیان كردووەتە سەر ناوچەی "خیربەت ئەلتوبا" و ئاگریان لە ماڵی فەڵەستینییەكان بەرداوە، مانگی سووری فەڵەستینیش ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشەوە 6 كەس بریندار بوون كە ژن و منداڵیان تێدایە.
دانیشتوانی ناوچەكە دەڵێن ئەمە دووەمجارە ڕووبەڕووی هێرشی هاوشێوە دەبنەوە و نیشتەجێكراوە جولەكەكان ترس و دڵەراوكێی زۆریان لە نێو منداڵاندا بڵاو كردووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە