08/08/2026 424 جار خوێنراوەتەوە

دادگایەكی ئەمریكا بە بڕی 567 ملیۆن دۆلار سزای كۆمپانیای مێتای دا

پەیام  

مێتا سزادرا و بڕیارە هەفتەی داهاتووش لە كالیفۆرنیا دادگاییكردنێكی گەورە دژی ئەو كۆمپانیا جیهانییە دەست پێبكات.

دادگای ویلایەتی نیومەكسیكۆ بڕیاری دا كۆمپانیای "مێتا" بڕی 567 ملیۆن دۆلار وەك قەرەبووی زیانگەیاندن بە منداڵان، بدات، دادگا مێتای بە "تێكدانی ئاسایشی گشتی" تۆمەتبار كردووە بەهۆی ئەوەی بەكارهێنەرە تەمەن بچووكەكانی خستووەتە مەترسییەوە.

جگە لەم بڕە پارەیە، پێشتر و لە مانگی ئاداری ئەمساڵیشدا مێتا بە 375 ملیۆن دۆلار سزا درابوو كە كۆی گشتی سزاكان دەگاتە نزیكەی یەك ملیار دۆلار.

هەر بەپێی بڕیارەكەی دادگای نیومەكسیكۆ، مێتا دەبێت گۆڕانكاری لە بەرهەمەكانیشیدا بكات بۆ دوورخستنەوەی منداڵانی خوار 13 ساڵ لە فەیسبووك و ئینستاگرام، بڕیارە ئەم هەفتەیە لە ویلایەتی كالیفۆڕنیاش گەورەترین پڕۆسەی دادگایی مێتا بەڕێوە بچێت.

ئەو بڕە پارەیەی كۆمپانیا ئەمریكییەكەی پێ سزا دراوە سێ لەسەر چواری بۆ سندوقی چارەسەری تەندروستی دەروونی منداڵان تەرخان دەكرێت و ئەوەی دەشمێنێتەوە بۆ بەرنامەی هۆشیاری و خۆپارێزیی خەرج دەكرێت.

هەرچەندە مێتا بڕیاری داوە تانە لە بڕیارەكە دەدات، بەڵام ئەمە یەكەم جارە كۆمپانیایەكی سۆشیاڵ میدیا بەم تۆمەتە سزا بدرێت، ئەم هەنگاوەش كاریگەری لەسەر هەزاران داوای یاسایی هاوشێوە دەبێت كە لە 30 ویلایەتی دیكەی ئەمریكا دژی كۆمپانیاكە تۆمار كراون. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پەكین.. بۆ دەستبەسەردانەگرتنیان، خاوەن درۆنەكان بەپەلە درۆنەكانیان دەفرۆشن

  • پێش 2 هەفتە

    ئەو كەشتییە تایلەندییەی لە هورمز بە ئامانج گیرا بووەتە جێی یاریی منداڵان

  • پێش 3 هەفتە

    خواست لەسەر سەهۆڵی ژاپۆنی لە چێشتخانە گرانبەهاكانی جیهان زیاد بووە

  • پێش 3 هەفتە

    هەڵۆیەك لە پێشانگەی ئەبووزەبی بە زیاترلە 400 هەزار دۆلار فرۆشرا

  • 22/08/2026

    نزیکەى نۆ هەزار بەساڵاچوو لە كۆریای باشوور تەمەنیان لە سەرووى 100 ساڵەوەیە

  • 21/08/2026

    لە ئەڵمانیا بەهۆى گەرماوە 14 هەزار گیانلەدەستدان لە چوار مانگدا تۆمار كراون

  • 14/08/2026

    بەلجیكا.. لەژێر دیوارێكدا گەنجینەیەكی زێڕ بە بەهای نزیكەی 9 ملیۆن یۆرۆ دۆزرایەوە

  • 09/08/2026

    لەکاتى نەشتەرگەرییەکدا لە یابان بومەلەرزەیەک ڕوویداو پزیشکەکان نەخۆشەکە جێناهێڵن

سەرەتا