2 کاتژمێر پێش ئێستا
24 جار خوێنراوەتەوە
باكووری كوردستان.. پشیلەی وان ساڵانە هەزاران گەشتیار بۆ شاری وان ڕادەكێشێت
پەیام
لەمساڵدا 80 هەزار كەس سەردانی ناوەندی پشیلەی وانیان لە باكووری كوردستان كردووە.
ناوەندی لێكۆڵینەوە و بەخێوكردنی پشیلەی وان لە باكووری كوردستان ڕایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی 2026ەوە 80 هەزار كەس سەردانی ناوەندەكەیانی كردووە، پشیلەی وان بەهۆی ڕەنگی سپی و چاوە جیاوازەكانی، وەك سیمبولی شارەكە دەناسرێت.
پرۆفیسۆر عەبدوڵڵا كایا، بەڕێوەبەری ناوەندەكە ئاماژەی بەوە كرد، لە هاویندا ڕۆژانە گەشتیارێكی زۆر ڕوویان تێدەكەن.
هەروەها باسی لە پڕۆژەی "لە هەر ماڵێك پشیلەیەكی وان" كرد، كە ساڵانە 100 خێزان دەكرێنە خاوەنی پشیلە بۆ پاراستنی ڕەسەنایەتییان.
كایا وتیشی، ئامانجیان هۆشیاركردنەوەی خەڵكە بۆ پاراستنی ئەم گیانلەبەرانە و ڕێگری لە ئازاردانیان، بەتایبەت كە لە ئێستادا ناوەندەكە خەریكی ئامادەكارییە بۆ خولی دووەمی زاوزێی پشیلەكان لەمساڵدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە