3 رۆژ پێش ئێستا
248 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا دوو هێلیكۆپتهری سهربازی به عێراق دهفرۆشێت
ئەمریکا فرۆشتنی هێلیکۆپتەری سەربازی بە بەهای ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بە عێراق پەسەند دەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی هێلیکۆپتەری سەربازی بە بەهای ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بە عێراق.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کۆمپانیای «بێڵ - تێکسترۆن» کە بارەگاکەی لە شاری فۆرت ۆرسە لە ویلایەتی تەکساس، بەڵێندەری سەرەکیی جێبەجێکردنی گرێبەستەکە دەبێت؛ ئەم هەنگاوەش بە فەرمی ڕێگە خۆش دەکات بۆ دابینکردنی ئەو هێلیکۆپتەرە سەربازییە پێشکەوتووانە بۆ هێزە چەکدارەکانی عێراق بە بەهای ٨٠٠ ملیۆن دۆلار.
ئەم گرێبەستە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی بەغدا بۆ نوێکردنەوەی هێزی ئاسمانییەکەی، بەوپێیەی پێشتر ماڵپەڕی «زە درایڤ»ی ئەمریکی ئاشکرای کردبوو کە عێراق بەهۆی دروستبوونی کێشە و کەمیی پارچەی یەدەگ لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئۆکرایناوە، هەوڵ دەدات دەستبەرداری هێلیکۆپتەرە سەربازییە ڕووسییەکانی لە جۆری «می-١٧» بێت و بە پشتبەستن بە تەکنەلۆژیای ئەمریکی هێزە ئاسمانییەکانی نۆژەن بکاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە