5 رۆژ پێش ئێستا 272 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: لە هەڵمەتەكانی گەندەڵییدا یەک ترلیۆنێك و 359 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

پەیام

حكوومەتی عێراق گێڕانەوەی زیاتر لە ترلیۆنێك و 359 ملیار دیناری لە ئۆپڕاسیۆنی هەڵمەتی بەرەبەیان ڕاگەیاند.

حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حكومەتی عێراق، ئاماری نوێی ئۆپڕاسیۆنی هەڵمەتی بەرەبەیانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند: تا ئێستا توانراوە پارە، دارایی و خانووبەرە بە بەهای زیاتر لە ترلیۆنێك و 359 ملیار دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێنرێتەوە. 

عەبودی ئاماژەی بەوەش كرد "دەستەی دەستپاكی زیاتر لە 26 هەزار هەواڵی گەندەڵی پێ گەیشتووە كە زۆربەیان لە كاتی دەستپێكردنی ئەم هەڵمەتەدا بوون".

وتەبێژی حكومەت وتیشی: سەرۆكوەزیران ڕاستەوخۆ چاودێریی دۆسیەكان دەكات و كار بۆ چاكسازیی دامەزراوەیی و بەدیجیتاڵكردنی سیستمەكان دەكرێت تا دەستێوەردانی مرۆیی و سەرانەسەندن كەم بكرێتەوە. 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد كە بەپێی یاسای پاداشتی هەواڵدەران، هەر كەسێك زانیاری لەسەر گەندەڵییەك بدات بڕی 5% لەو پارەیەی دەگەڕێنرێتەوە وەك پاداشت پێی دەدرێت. 

وتەبێژی حكوومەتی عێراقی ڕایشیگەیاند: ئەم جەنگە دژی گەندەڵی بەردەوامە و هیچ وەستانێكی تێدا نییە، چونكە گەندەڵی ڕێگرێكی سەرەكی بەردەم پڕۆژەكانی گەشەپێدانی وڵاتە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەلی زەیدی بە توندی لێپێچینەوەى لە پارێزگارە توركمانەكەی كەركووك کردووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپە چەكدارەكانی عێراق بە مەرج چەكەكانیان دەخەنە ژێر فەرمانی دەوڵەت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌عره‌جی: هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌ بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك نیه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازی به‌ عێراق ده‌فرۆشێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: لە هەڵمەتەكانی گەندەڵییدا یەک ترلیۆنێك و 359 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری: كۆكردنەوەی چەك لە دەستی حكومەت بنەمایە بۆ دەوڵەتێكی بەهێز

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. دوو به‌رپرسی پێشوو به‌ حه‌وت ساڵ زیندانی سزا دران

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    هەوڵى کاراکردنى خزمەتگوزاری (فایڤ جی) لە عێراق و هەرێم دەدرێت

سەرەتا