5 رۆژ پێش ئێستا 222 جار خوێنراوەتەوە

هادی عامری: كۆكردنەوەی چەك لە دەستی حكومەت بنەمایە بۆ دەوڵەتێكی بەهێز

پەیام

ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی بەدر ڕێكخستنی چەكی وەك ئامانجێكی دەستووریی نیشتمانی و بڕیارێكی سەربەخۆی عێراقی وەسف كرد و ڕایشیگەیاند: بە هیچ شێوەیەك پێكدادان لەنێوان حكومەت و هێزەكانی مقاوەمە ڕوو نادات. 

هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی بەدری عێراقی لە وتارێكیدا لە مەڕاسیمی ساڵیادی محەممەد باقر حەكیم لە بەغداد، ئاماژەی بەوە كرد كە كۆكردنەوەی چەك لە دەستی حكومەت بنەمایەكە بۆ بونیادنانی دەوڵەتێكی بەهێز كە توانای پاراستنی ئاسایش، سەروەری و كەرامەتی عێراقی هەبێت.

هادی عامری وتیشی: ئەم هەنگاوە بڕیارێكی تەواو عێراقییە، نەك دەرەكی و بە هەموو شێوەیەك هەر جۆرە دەستێوەردانێكی بیانی لەم دۆسیەیەدا ڕەت دەكەینەوە.

ئەو وتیشی: گرەنتی دەكەم بە هیچ جۆرێك ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان حكومەت و گرووپە چەكدارەكاندا ڕوو نادات.

لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیشەوە، ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی بەدر ڕایگەیاند: دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بڕیارێكی پەسەندكراوی نێو چوارچێوەی هەماهەنگییە و لەو پێناوەشدا پشتیوانیی تەواو لە هەنگاوەكانی سەرۆكوەزیران دەكەین. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەلی زەیدی بە توندی لێپێچینەوەى لە پارێزگارە توركمانەكەی كەركووك کردووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپە چەكدارەكانی عێراق بە مەرج چەكەكانیان دەخەنە ژێر فەرمانی دەوڵەت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌عره‌جی: هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌ بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك نیه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازی به‌ عێراق ده‌فرۆشێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: لە هەڵمەتەكانی گەندەڵییدا یەک ترلیۆنێك و 359 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری: كۆكردنەوەی چەك لە دەستی حكومەت بنەمایە بۆ دەوڵەتێكی بەهێز

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. دوو به‌رپرسی پێشوو به‌ حه‌وت ساڵ زیندانی سزا دران

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    هەوڵى کاراکردنى خزمەتگوزاری (فایڤ جی) لە عێراق و هەرێم دەدرێت

سەرەتا