3 رۆژ پێش ئێستا 346 جار خوێنراوەتەوە

یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یارییەکی مێژوویی بۆ ماڵئاوایی لە لیۆنێل مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕێکبخرێت، ئەمەش دوای ئەوەی بە فەرمی وازهێنانی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

 بابلو گرافیلۆنی، ڕۆژنامەنووسی ناوداری ئەرجەنتینی، ئاشکرای کرد هەموو ئامادەکارییەکان بەرەو ڕێکخستنی یارییەکی ماڵئاوایی دەچن لە ناو خاکی وڵاتەکە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەم ڕۆژنامەنووسە، ماوەی پشووی نێودەوڵەتی داهاتوو کە لە ٢١ی ئەیلوول تا ٦ی تشرینی یەکەم دەخایەنێت، گونجاوترین کات دەبێت بۆ ئەنجامدانی ئەم یارییە تایبەتە تاوەکو مێسی لە ناو هاندەرانی وڵاتەکەیدا ماڵئاوایی بکات.

هەرچەندە هێشتا بە فەرمی ڕکابەر و شوێنی یارییەکە دیاری نەکراوە، بەڵام ئەم یارییە دەبێتە دوایین دەرفەت بۆ هاندەرانی تانگۆ تاوەکو لە ناو یاریگادا سوپاسی ئەو یاریزانە بکەن کە دوای ساڵانێکی زۆر چاوەڕوانی، توانی نازناوی مۆندیالیان بۆ بگەڕێنێتەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد و ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی سێرهۆ گیراسی پاشەکشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ گرێبەستێک لە میلان تێک دەدات

سەرەتا