پێش 1 هەفتە 528 جار خوێنراوەتەوە

لاپۆرتا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد و ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵین

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە پەیامێکی ڕاستەوخۆی ئاراستەی ئیدارەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد و ئەوانیش وەڵامیان دایەوە.

 سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فەرمیی یانەکەی وتی: ئێمە زۆر گرنگی بە کڕینی ئالڤارێز دەدەین و بەوپەڕی ڕێزەوە داوا لە ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکەین پێشنیارەکەمان قبوڵ بکات، ئەگەر ئەوان ئامادەی فرۆشتنی بن، ئێمە بەپێی ئەو پێشنیارەی پێشکەشمان کردووە ئامادەی واژووکردنی گرێبەستەکەین.

 لاپۆرتا جەختی کردەوە کە پێشنیارەکەیان تاوەکو کۆتا چرکەی مێرکاتۆ سێشەممەی داهاتوو بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

لای خۆیانەوە ڕۆخی بلانکۆس وەڵامی لاپۆرتایان دایەوە و وتیانث: یاریزانەکە ڕووبەڕووی نادادی بووەتەوە، بەڵام ئێمە تەنیا قوربانی ڕاستەقینەی کەیسی جولیانین و ئەوان زیانی دارایی و کۆمەڵایەتی زۆریان لێ داوین.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامە توندەکەدا هاتووە، هیچ چانسێک نییە بۆ فرۆشتنی ئالڤارێز بە بەرشەلۆنە و ئەمە پەیوەندی بە پارەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە کەرامەتەوە هەیە و کەمپەینێکی پڕ لە درۆ دژی ئێمە بەڕێوەدەچێت و تەنیا نیوەی ڕاستییەکان بڵاودەکرێنەوە کە تێیدا تەنهیا ئەتلەتیکۆ مەدرید باجەکەی دەدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد و ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی سێرهۆ گیراسی پاشەکشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ گرێبەستێک لە میلان تێک دەدات

سەرەتا