3 رۆژ پێش ئێستا 295 جار خوێنراوەتەوە

جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

جولیان ئالڤارێزی ئەرجەنتینی بڕیاری داوە تاوەکو بازاڕی گواستنەوەی زستانەی داهاتوو لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید بەردەوام بێت، ئەمەش دوای ئەوەی هەوڵەکانی بۆ چوونە بەرشەلۆنە لەم هاوینەدا بەهۆی ڕەتکردنەوەی توندی یانەکەیەوە سەری نەگرت.

 بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی "سپۆرت"، ئالڤارێز بە فەرمی ماتیو ئەلیمانی، بەڕێوەبەری وەرزشی ئەتلەتیکۆی لە بڕیاری مانەوەی ئاگادار کردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی چەندین ئۆفەری گەورەی لە لایەن یانەکانی وەک ئارسیناڵەوە بۆ هاتبوو.

ئالڤارێز کە پێشتر لە مۆندیالدا ڕایگەیاندبوو دەیەوێت خەونەکەی لە بلاوگرانا بەدی بهێنێت، ڕووبەڕووی ڕەتکردنەوەی توندی جێڵ مارین، خاوەن پشکە سەرەکییەکەی ئەتلەتیکۆ بووەوە کە سوور بوو لەسەر نەفرۆشتنی بە ڕکابەرە ڕاستەوخۆکەیان و کارگێڕی ئەتلەتیکۆ هەوڵی زۆریان دا یاریزانەکە ڕازی بکەن بچێتە خولی ئینگلیزی تاوەکو لە کێشە و بێزارییەکانی ناو تیپەکە ڕزگاریان بێت، بەڵام هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە بژاردەی مانەوەی هەڵبژارد و نەیویست ڕوو لە هیچ یانەیەکی تر بکات.

بەم شێوەیە، جولیان ئالڤارێز لانیکەم تا مانگی یەکی ساڵ داهاتوو داهاتوو لە مەدرید دەمێنێتەوە و لە ژێر سەرپەرشتی سیمۆنی یاری دەکات و ڕەتکردنەوەی ئۆفەرەکانی دیکە نیشانەی ئەوەیە کە ئەو هێشتا ئومێدی بە پەیوەندیکردن بە بەرشەلۆنە ماوە و چاوەڕێی دەرفەتێکی تر دەکات لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد و ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی سێرهۆ گیراسی پاشەکشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ گرێبەستێک لە میلان تێک دەدات

سەرەتا