پێش 1 هەفتە 715 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی بەرشەلۆنە سەرجەم بەڵگەنامە فەرمییەکانی بۆ گواستنەوەی دۆمینیک لیڤاکۆڤیچ، گۆڵپارێزی کرواتی و یانەی فنارباخچە واژوو کرد، ئەمەش وەک هەنگاوێکی ستراتیژی بۆ داهاتووی هێڵی دواوەی یانەکە.

 بەپێی زانیارییە متمانەپێکراوەکان، یانەی فنارباخچەی تورکی بڕی دوو ملیۆن یۆرۆ وەک تێچووی سەرەکی وەردەگرێت، لەگەڵ دوو ملیۆن یۆرۆی دیکە وەک پاداشتەکان کە بەستراوەتەوە بە ئاستی یاریزانەکەوە.

پلانی بەرشەلۆنە بۆ لیڤاکۆڤیچ زۆر ڕوونە و یانەکە دەیەوێت ئەم گۆڵپارێزە لە هاوینی 2027دا ببێتە گۆڵپارێزی دووەمی یانەکە، کە ڕێک هاوکاتە لەگەڵ وادەی ڕۆیشتنی ڤۆیتشێک چیزنی لە یانە کەتەلۆنییەکە.

لە ئێستادا یانە کەتەلۆنییەکە کار دەکات بۆ ئەوەی یانەیەکی گونجاو بدۆزێتەوە تاوەکو لیڤاکۆڤیچ تا هاوینی داهاتوو بە شێوازی خواستن یاری بۆ بکات و ئەم هەنگاوە بۆ ئەوەیە یاریزانەکە لە کەشی کێبڕکێدا بمێنێتەوە و ئەزموونی زیاتر پەیدا بکات پێش ئەوەی بە فەرمی جێگەی چیزنی لە ناو پێکهاتەی بەرشەلۆنەدا بگرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد و ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی سێرهۆ گیراسی پاشەکشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ گرێبەستێک لە میلان تێک دەدات

سەرەتا