05/09/2026 322 جار خوێنراوەتەوە

مێسی و کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە یارییەکی ماڵاوایی پێکەوە کۆدەبنەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

هەردوو ئەستێرەی جیهانی مێسی و کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە یاری ماڵاوایی کارلۆس تێڤێز پێکەوە کۆدەبنەوە.

  یاریگای لا بۆمبۆنێرا لە ئەرجەنتین، ئامادەکاری دەکات بۆ میوانداریکردنی یارییەکی دەگمەن کە تێیدا لیۆنێل مێسی و کریستیانو ڕۆناڵدۆ بۆ یەکەمجار لە یەک تیپدا دەردەکەون.

کارلۆس تێڤێز، ئەستێرەی پێشووی ئەرجەنتین، پلانی داناوە بۆ یاریی ماڵاواییەکەی هەردوو ڕکابەرە مێژووییەکە، مێسی و کریستیانو لە یەک تیپدا کۆبکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی "TyC Sports"ی ئەرجەنتینی، تێڤێز کە نازناوی "ئەپاچی" لێنراوە، لەگەڵ خوان ڕۆمان ڕیکێلمی، سەرۆکی یانەی بۆکا جۆنیۆرز ڕێککەوتووە بۆ ئەنجامدانی ئەم یارییە لە ناوەڕاستی مانگی ١٢ی داهاتوودا.

تێڤێز دەیەوێت تیپێک لە هاوڕێ نزیکەکانی و ئەو یاریزانانەی پێشتر لەگەڵیان یاری کردووە پێکبهێنێت، لەبەر ئەوەی تێڤێز لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هاوڕێی مێسی بووە و لە مانچستەر یونایتدیش بۆ ماوەی دوو وەرز هاوشانی ڕۆناڵدۆ یاری کردووە، ئەمە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ئەوەی بۆ یەکەمجار ئەو دوو ئەستێرەیە لە یەک بەرگدا ببینرێن و چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی ٦٠ کەسایەتی و ئەستێرەی ناوداری جیهان بانگهێشتی ئەم کەرنەڤاڵە وەرزشییە بکرێن بۆ ماڵاواییکردن لە تێڤێز کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا وازهێنانی یەکجاری ڕاگەیاندبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 3 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا