1 کاتژمێر پێش ئێستا
19 جار خوێنراوەتەوە
هێرشەكانی ئەمریكا و ئێران چڕ بووەتەوە و لە یەك ڕۆژدا 10 كەشتی پێكران
پەیام
لە پێشهاتێكی نوێدا و لە چوارچێوەی هەڵكشانی پێكدادانە دەریاییەكان، هێرشەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران بۆ سەر كەشتییە سەربازیی و نەوتهەڵگرەكان چڕ بووەوە و لە ماوەی تەنیا یەك ڕۆژدا نزیكەی 10 كەشتی لە گەرووی هورمز كرانە ئامانج، بارەگای خاتەمولئەنبیاش دەڵێت: هێرشەكانیان توندتر دەكەن.
وەك ئاماژەیەك بۆ دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێ لە ململانێی نێوان ئێران و ئەمریكا، هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: لە وەڵامی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر سێ نەوتهەڵگری ئێرانی لە نزیك دوو ناوچەی ستراتیژیی كەرتی نەوتی وڵاتەكەی، هێرشیان كردووەتە سەر سێ كەشتیی نەوتهەڵگر بەهۆی تێپەڕبوونیان بە ڕێڕەوی ڕێپێنەدراوی گەرووی هورمز، لەگەڵ بەئامانجگرتنی سێ كەشتیی سەربازیی ئەمریكی.
هاوكات لە شەوی شەممە لەسەر یەكشەممە، سوپای پاسداران پێشگرتن و بەئامانجگرتنی بەلەمێكی بێسەرنشینی ئەمریكای ڕاگەیاند كە هەوڵی دابوو بچێتە ناوچەیەكی پارێزراو لە گەرووی هورمز.
ئەم پەرەسەندنە لە كاتێكدایە كە واشنتن هەڕەشەی نقوومكردنی نەوتهەڵگرەكانی ئێران دەكات ئەگەر تاران بەردەوام بێت لە هێرشكردنە سەر كەشتیگەلی دەریایی ئەمریكا.
لە بەرانبەریشدا بارەگای سەربازیی "خاتەم ئەلئەنبیا" ی ئێران دووپاتی كردەوە كە لێدان و هێرشەكانی داهاتوویان بۆ سەر كەشتییە سەربازییەكانی ئەمریكا زۆر لە پێشوو توندتر و بەهێزتر دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە