56 خولەک پێش ئێستا
45 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: لەگەڵ ئەمریكادا لە شەڕێكی چارەنووسسازداین
پەیام
وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی پەڕلەمانی ئێران ڕایگەیاند: ئێران لە شەڕێكی مان و نەماندایە لەگەڵ ئەمریكا.
حەسەن قەشقاوی وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەڕلەمانی ئێران، لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی لە شەڕێكی وجودی و چارەنووسسازدایە لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
قەشقاوی ئاماژەی بەوەش كرد "تاران بە تەواوی پابەندی یاداشتی لێكتێگەیشتنە، بەڵام واشنتۆن بە مەبەست هەوڵی پەرەپێدانی گرژییەكان لە ناوچەكەدا دەدات".
ئەو بەرپرسەی پەڕلەمانی ئێران ڕەخنەی لە بەردەوامیی گەمارۆكان گرت و وتی: بەپێی ڕێككەوتنەكان نەدەبوو هیچ جۆرە ئابڵۆقەیەك هەبێت.
ناوبراو جەختیشی كردەوە لەوەی هەڵوێستی ئێران لە بەرانبەر پەرەسەندنە سەربازی و سیاسییەكانی ئەمریكا تەنیا لە پێگەی بەرگریدایە و هێرشبەر نییە، بەڵام ئامادەن ڕووبەڕووی هەر هەڕەشەیەك ببنەوە كە بكرێتە سەر سەروەریی وڵاتەكەیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە