1 کاتژمێر پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
ڕووفاتی 100 فەڵەستینی كەرتی غەززە دەرهێنرانەوە و بە خاكسپێردران
پەیام
پاش دوو ساڵ لە مانەوەیان لەژێر داروپەردووەكانی غەززەدا، ڕووفاتی 100 فەڵەستینی دەرهێنرانەوە و لە ڕێوڕەسمێكدا بەخاك سپێردران.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە مەڕاسیمێكی شكۆداردا لە شاری غەززە، تەرم و ڕووفاتی 100 فەڵەستینی كە لە ئەنجامی هێرشەكانی سوپای زایۆنی بۆ سەر گەڕەكی زەیتون شەهید بووبوون، دوای دوایین ماڵاوایی، بە خاك سپێردران.
ئەم ڕووفاتانە كە سەر بە خێزانەكانی "ئەرحیم، بەلعاوی، مەلەكە، قەنبوور و سەلمی" بوون، دوای نزیكەی دوو ساڵ مانەوە لە ژێر داروپەردووی خانوو و باڵەخانە ڕووخاوەكان، لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی "دەرهێنانی تەرمی شەهیدان" دەرهێنرانەوە.
مەڕاسیمەكە بە بەشداری هەزاران كەس لە كەسوكاری قوربانییان و كەسایەتییەكان بەڕێوە چوو، تەرمەكان بە ئاڵای فەڵەستین داپۆشرابوون و لە مەیدانێكی نزیك پاشماوەی خانووەكان دانرابوون.
تیمەكانی بەرگریی شارستانی ڕایانگەیاند: ئەم پڕۆژەیە بەردەوام دەبێت بۆ گەڕان بەدوای زیاتر لە هەزار تەرمی دیكە لەژێر پاشماوەی 147 خانووی وێرانكراودا و پاش ئەنجامدانی نوێژی مردوو، تەرمەكان لە گۆڕستانی "مەعمەدانی" لە باشووری شاری غەززە نێژران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە