2 کاتژمێر پێش ئێستا 97 جار خوێنراوەتەوە

بەخشین: نووسینگەكانمان بۆ وەرگرتنی هاوكارییەكانتان بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر ئامادەن

پەیام

دەزگای خێرخوازیی بەخشین هەڵمەتێكی بەپەلەی مرۆیی بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی شاری هەولێر ڕاگەیاند.
شەوی ڕابردوو، دوابەدوای ئەو باران و لافاوە بەهێزەی شاری هەولێری گرتەوە، دەزگای خێرخوازیی بەخشین ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هەڵمەتێكی بەپەلەی مرۆیی بۆ فریاكەوتنی لێقەوماوان ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا، بەخشین ئاماژە بە لافاوەكەی شاری هەولێر و ڕووبەڕووبوونەوەی هاووڵاتیان بە زیانی ماددی دەكات و ڕایدەگەیەنێت: ئەركی ئیمانی و مرۆییمانە لێقەوماوان تەنیا جێ نەهێڵین.
دەزگای خێرخوازیی بەخشین ڕایدەگەیەنێت: داواتان لێ دەكەین وەك هەمیشە بە دەستی ئاوەدان و دڵی بەخشندەتانەوە بەدەنگ ئەم هەڵمەتەی دەزگای بەخشینەوە بێن.

بەخشین ڕایشیگەیاند: نووسینگەكانمان لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان لە دەرەوەی وڵاتیش بۆ وەرگرتنی كۆمەك و هاوكارییەكانتان ئامادەن.
ئەمەو ساڵی ڕابردووش دەزگای خێرخوازیی بەخشین لە ڕووداوی لافاوی شارۆچكەی چەمچەماڵ ڕۆڵی سەرەكی لە بەهاناوەچوونی زیانلێكەوتووانی ناوچەكەدا بینی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 خولەک پێش ئێستا

    یەکێتی لە ئەمڕۆوە لە حكومەت كشایەوە و تەواوی پۆستەکانی چۆڵ کرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەخشین: نووسینگەكانمان بۆ وەرگرتنی هاوكارییەكانتان بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر ئامادەن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێكی هه‌رێم له‌ به‌غدایه‌

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌م شه‌پۆله‌ی باران بارین ته‌واو ده‌بێت و باڕسته‌ هه‌وایه‌كی سارد ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارێزگاری هه‌ولێر: به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ دوو كه‌س گـیانیان له‌ده‌ست دا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە؛ ئەمڕۆ لەم پارێزگایانە پشووە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بارانی بەخوڕ دروستبوونی لافاوی لێكەوتەوە و ڕاگەیاندنی پشووش دراوەتە پارێزگاكان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    قووڵبوونەوەی ناکۆکییەكانی پارتی و یەکێتیی بووەتە جێی سەرنجی میدیا عەرەبییەكان

سەرەتا