05/06/2025 550 جار خوێنراوەتەوە

ڕیاڵ مەدرید لە ڕاگەیاندنی سێیەم گرێبەستی هاوینە نزیک دەبێتەوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی ڕیاڵ مەدرید ئیسپانی دەیەوێت پێش دەستپێکی جامی جیهانی یانەکان گواستنەوەی ئالڤارۆ کارێراسی بەرگریکاری باڵی چەپ یەکلایی بکاتەوە.

 ماوەی نزیکەی یەک مانگە یانەی شاهانە بۆ گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە لەگەڵ یانەی بەنفیکا پۆرتوگالی لە گفتوگۆدایە، ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانە مەدریدییەکەش لە نوێترین هەواڵدا ئاشکرای دەکات، بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید گفتوگۆکانیان چڕ کردووەتەوە و بۆ گواستنەوەی کارێراس لە قۆناغی کۆتایی ڕێککەوتن نزیک دەبنەوە.

سەرچاوەکە باس لەوە دەکات، پرۆسەیەکی ئاسان نەبووە، بەڵام ئارەزووی ڕیاڵ مەدرید و خواستی جێهێشتنی ئەو یاریزانە وایکردووە دواجار بەنفیکا دەستبەرداری بێت و ڕێگە بە ئەلڤارۆ بدات لەگەڵ تیپەکەی چابی ئەلۆنسۆ لە مۆندیالدا یاری بکات و ئەوەی دەمێنێتەوە بەم نزیکانە ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی گرێبەستەکە ڕابگەیەنێت.


کارێراسی 22 ساڵ ئەم وەرزە بەشداری 50 یاری یانەی بەنفیکای کرد بوو، 4 گۆڵ و 5 ئەسیستی تۆمار کردووە.

جێی ئاماژەیە یاریزانەکە لە ساڵانی 2017 تاکو 2020 لە لاوانی یانەی ڕیاڵ مەدرید یاری کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەو یاریزانەی بە بەردی بناغەی پڕۆژە نوێیەکەی مۆرینیۆ دادەنرێت ئاشکرا بوو

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    دیشامپ لە بارەی یارییەکەی عێراقەوە هۆشداری تووند بە یاریزانەکانی دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    جولیان ئالڤارێز بڕیاریی کۆتایی خۆیداوە

  • پێش 2 هەفتە

    کریستیانۆ بۆ مۆندیال هەڕەشە دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    وادەی ناساندنی مۆرینیۆ و پلانی هاوینەی ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەشت برا کە لە مێژووی جامی جیهانیدا تۆڕی گۆڵیان هەژاندووە

  • پێش 3 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورە ڕەت کردووەتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

سەرەتا