10/06/2025
190 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆژانه له ناوه‌نده‌كانی دابه‌شكردنی هاوكارییه مرۆییه‌كان كاره‌سات ڕووده‌دات
كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی پزیشكیی غه‌ززه ڕایگه‌یاند، ناوه‌نده‌كانی دابه‌شكردنی هاوكاریی مرۆیی له كه‌رتی غه‌ززه بوون به ته‌ڵه‌ی مه‌رگ و ڕۆژانه خه‌ڵكیان تێدا شه‌هید ده‌بێت.
به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵه‌كه له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه تا ئێستا، زیاتر له 20 كه‌س له ناوه‌ندێكی دابه‌شكردنی هاوكاریی مرۆیی له میحوه‌ری نتساریم شه‌هید بوون و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوون.
باسی له‌وه‌ش كردووه، ڕووداوه‌كان و حاڵه‌ته‌كانی ته‌قه‌كردن له‌لایه‌ن سوپای زایۆنی له ناوه‌نده‌كانی دابه‌شكردنی هاوكاریی مرۆیی، ڕاسته‌وخۆن و زۆرینه‌یان به شه‌هیدبوونی لێقه‌وماوانی غه‌ززه كۆتاییان دێت.
ئه‌و به‌رپرسه دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌و ژه‌مه خۆراكانه‌ی له‌و ناوه‌ندانه به‌سه‌ر هاووڵاتیانی غه‌ززه دابه‌ش ده‌كرێت، زۆر ساده‌ن و به ده‌گمه‌ن تێری پێ ده‌خۆن.
ده‌شڵێت: سوپای داگیركه‌ر ڕاسته‌وخۆ ستافه پزیشكییه‌كان ده‌كاته ئامانج، هه‌روه‌ها به‌شێك له هاووڵاتیانیش له‌برسا ده‌كه‌ونه سه‌ر زه‌وی و ناتوانن هاتوچۆ بكه‌ن.
به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌سته‌كه، تا ئێستا نزیكه‌ی 130 كه‌س له‌نزیك ناوه‌نده‌كانی دابه‌شكردنی هاوكاری له غه‌ززه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازانی سوپای زایۆنی شه‌هید بوون، نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌و ناوه‌ندانه ته‌نیا له‌سه‌دا یه‌كی پێویستییه‌كانی هاووڵاتیانی غه‌ززه پڕ ده‌كه‌نه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە