26/09/2025 280 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانتارانی عێراق داوای ڕێكخستنی دەروازە سنوورییەكانی هەرێم دەكەن

پەیام 

بەشێك لە پەرلەمانتارانی عێراق لە لیژنە جیاوازەكان داوای ڕێكخستنی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن.

بەها نوری، ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجوومەنی نوێنەران، بە رۆژنامەی "سەباح"ی ڕاگەیاند: "هەندێك لە دەروازەكانی هەرێمی كوردستان جیاوازیان هەیە لە ڕسوماتدا، كە پێویستی بە بەهێزكردنی هەماهەنگیی نێوان هەردوو حكومەت و بەدواداچوونی ورد لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە هەیە."

ڕوونیشیكردەوە، "یەكخستنی ڕسومات و كێشەكان لەسەر كاڵا و شمەك، یارمەتیدەرە لە ئاسانكردنی كاری وەبەرهێنەران و مسۆگەركردنی دادپەروەری لە نێوان بازرگاناندا".

لەلایەن خۆیەوە، حسێن مەردان، جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجوومەنی نوێنەران، بە رۆژنامەكەی وتووە: "ژمارەی دەروازەكانی هەرێمی كوردستان زۆرن، كە پرسی چاودێری و ڕێكخستن ئاڵۆزتر دەكات."

هەروەها وتیشی "هەندێك لەم دەروازانە هێشتا بە تەواوی ڕادەستی حكومەتی فیدراڵی نەكراون، ئەمەش دەبێتە هۆی جیاوازی لە ڕێكار و ڕسوماتدا".

حسێن مەردان جەختیشی لەوە كردەوە "كۆبوونەوەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێم ئامانجیان چارەسەركردنی ئەم نایەكسانییە و مسۆگەركردنی شەفافیەت و دادپەروەری ئابوورییە."

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق بۆ چەند كاتژمێرێك حزبوڵا و حوسییەكانی كردە تیرۆریست

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ده‌قی ئه‌و نوسراوه‌ی عێراق كه‌ حزبوڵا و حوسییه‌كانی خسته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    سودانی به‌شی یه‌كه‌می ڕێگای گه‌شه‌پێدان ده‌كاته‌وه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    حکومەتی عێراق: ئه‌وانه‌ی بۆردومانی كۆرمۆریان كرد ناسراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی بۆ عێراق زیاد كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: گرووپه‌ عێراقییه‌كان هاوكاری حزبوڵڵا بكه‌ن به‌ قورسی بۆردومان ده‌كرێن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لایه‌نه‌ شیعی ده‌یه‌وێت نه‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری په‌یامه‌كانی مارك ساڤایا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق: به‌ لێبوردنی گشتی نزیكه‌ی 40 هه‌زار زیندانی ئازادكراون

سەرەتا