29/09/2025 488 جار خوێنراوەتەوە

كۆشكی سپی: پلانەکەى ترەمپ پەسەندبکرێت دەستبەجێ جەنگ لە غـ.ەززە ڕادەوەستێت

پەیام

كۆشكی سپی ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەی تڕەمپ و نەتەنیاهوو بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: ئیسڕائیل غەززە داگیر ناكات و نایلكێنێت بەخۆیەوە، کەسیش ناچارناکرێت غەززە جێبهێڵێت.

ڕاشیگەیاندووە: هەموو پڕۆسە سەربازییەكان و بۆردومانەكانیش ڕادەگیرێن و ترەمپ سەرۆكایەتیی دەستەی ڕاگوزەر دەكات. ئەگەر هەردوولا   پلانەکەى ترەمپ پەسەندبکەن دەستبەجێ جەنگ ڕادەوەستێت.

كۆشكی سپی ئاماژەى بەوەشکردووە: ئەگەر حەماس درەنگ وەڵام بداتەوە، پلانەكە لە ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكان جێبەجێ دەكرێت.

ئەوەشى خستووەتەڕوو: هەركات سەرجەم بارمتەكان گەڕێنرانەوە لێخۆشبوون بۆ ئەندامانی حەماس دەردەكرێت، بەرانبەر هەر تەرمێكی ئیسڕائیلیش تەرمی 15 فەڵەستینی ئازاد دەكرێت.
 
كۆشكی سپی ڕاشیگەیاندووە: غەززە لەلایەن ئیدارەیەكی تەكنۆكراتی ناسیاسیی فەڵەستینییەوە بەڕێوە دەبرێت، حەماس و گرووپە چەكدارەكانی دیكەش ڕازین بەوەی ڕۆڵیان لە ئیدارەی غەززەدا نەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران دەڵێت هورمز لەژێر کۆنتڕۆڵماندایە و ئەمریکاش ڕەتی دەکاتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ دوای ئاگربه‌ست؛ قه‌یرانی مرۆیی و ته‌ندروستی قووڵتر بوه‌ته‌وه‌

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە یەمەنەوە هێرش کرایە سەر چوار شاری سعودییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ وێرانکردنی ژێرخانی کەمپەکان بۆ کۆچپێکردنێکی بێدەنگ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یسرائیل کاتس: فەرمانمان بە سوپا کرد خۆی بۆ شەڕێکی گشتگیر ئامادە بکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەناری رۆژاوا... بە چەقۆ هێرش کرا و کەسێک بە سەختی بریندار کرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ یه‌مه‌ن نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س كوژراون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان. لە هێرشێکی ئاسمانییدا ١٠ کەس کوژران و داوای چۆڵکردنی چەند ناوچەیەکیش کرا

سەرەتا