02/10/2025 345 جار خوێنراوەتەوە

ڕێگا له‌ 13 كه‌شتی؛ كه‌شتیگه‌لی خۆڕاگری كرا و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا

پەیام

هێزەکانی قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی بە شێوەیەکی نایاسایی دەستیان کرد بە دەستبەسەرداگرتنی کەشتیگەلی جیهانی خۆڕاگری.

هێزەکانی دەریایی  قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی  بە شێوەیەکی نایاسایی دەستیان کرد بە دەستبەسەرداگرتنی کەشتیگەلی جیهانی  خۆڕاگری کە هەڵگری یارمەتییە مرۆییەکانە بەمەبەستی گەیاندن بۆ کەرتی غەززەی گەمارۆدراو.

کەشتیگەلی جیهانی  خۆڕاگری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوی کردەوە کە کەشتییەکەمان بە شێوەیەکی نایاسایی گەمارۆ درا و کامێراکان کوژێندرایەوە و هێزەکانی سەربازیی هاتنە ناو کەشتییەکە".

ڕاشگەیاندراوە کە هەوڵەکان بۆ زانینی سەلامەتی هەموو سەرنشینەکان لە ئاکامی هێرشەکەدا بەردەوامە.

بەشێک لە سەرنشینەکانی کەشتیگەلی جیهانی  خۆڕاگری کە پەیوەندییان لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو هەبوو ڕایانگەیاند کە هێزەکانی  قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی دەستیان بە دەستبەسەرداگرتنی بەلەم و کەشتییەکانی دیکە سەر بە کاروانەکەیان کردووە.

کەشتیگەکی جیهانی  خۆڕاگری کە پێکهاتووە لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، پزیشکان، پارێزەران، ڕۆژنامەنووسان، هونەرمەندان، سیاسەتمەداران و چالاکوانانی ٤٤ وڵاتی جیاواز، ماوەی چەند ڕۆژێکە بەرەو غەززە بەڕێ کەوتوون. چالاکانی ناو ئەو کەشتیگەلانە مەبەستیان گەمارۆکانی سەر غەززە بشکێنن و یارمەتییە مرۆییەکان بە تایبەتی پێداویستی پزیشکی ڕادەستی خەڵکی ناوچەکە بکەن.

لە ئەگەری دەستێوەرنەدانی  قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی، ئەوە کاروانەکە سبەی بەیانی دەگاتە غەززە و ئەوەش بە گەورەترین کەشتیگەلی جیهان دادەنرێت کە تا ئێستا بەرەو غەززە بەڕێکەوتبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلار پاداشت دەدات بەو کەسەى شوێنى سەرکردەکانی ئێرانیان پێبدات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی ئـیسرائیل: تائێستا نزیكەی سێ هەزار بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکان

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئـیسرائیل بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1967ـەوە مزگەوتی ئەقسای بەڕووى نوێژخوێناندا داخست

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ڕۆژی جیهانیی قودسدا دەیان وڵات چالاکى و خۆپیشاندان بۆ گەلی فەڵەستین ئەنجامدەدەن

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هەر كەشتییەك مۆڵەتمان لێ وەربگرێت ڕێگای پێ دەدەین لە گەرووی هورمزەوە تێبپەڕێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا گیانلەدەستدانی تەواوى ئەندامانى تیمی فڕۆكەكەى لەعێراق پشتڕاستكردەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران.. ڕۆژی جیهانی قودس بە ڕێپێوان یادكرایەوە و ناوچەیەکى نزیک لە ڕێپێوانەکە بە ئامانج گیرا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لە هێرشێکى نوێماندا زیانی گیانی و مادییمان بە دوژمنەكانمان گەیاندووە

سەرەتا