03/10/2025 290 جار خوێنراوەتەوە

لە ماوەی پێنج مانگدا بە ڕێژەى 6% هەناردەی ئێران بۆ عێراق کەمیکردووە

پەیام 

بەپێی وتەی جەهانبەخش سەنجابی شیرازی، ئەمینداری گشتیی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق، هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵی هەتاویدا كە لە ئێران كاری پێدەكرێت، بە ڕێژەی 6% كەمی كردووە.

هۆكاری سەرەكیی ئەم دابەزینەیشی، كە بڕەكەی 690 ملیۆن دۆلارە، بۆ كەمبوونەوەی هەناردەی غاز، بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی لێبوردنی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە بۆ هاوردەكردنی غازی ئێرانی، لەگەڵ كەمبوونەوەی توانای بەرهەمهێنانی غازی هەناردەكراو لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا بەهۆی قەیرانی وزەوە لە ئێران گەڕاندەوە.

شیرازی باسی لەوەیش كرد هۆكارەكانی دیكەی ئەم كەمبوونەوەیە بریتین لە زیادكردنی باجی گومرگی لەسەر بەرهەمە كانزاییەكان، بەتایبەتی شیش، لەلایەن عێراقەوە بە ڕێژەی نزیكەی 30% لەمساڵدا، كە بووە هۆی لەدەستدانی توانای كێبڕكێی هەندێك لە هەناردەكانی ئێران. 

وتیشی ئەم كەمبوونەوەیە تا ڕادەیەك بە زیادبوونی 37% لە هەناردەی شیش قەرەبوو كراوەتەوە. هەروەها، زیادبوونی بەرهەمهێنانی بەرهەمە باخدارییەكان لە عێراق لەمساڵدا بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو، بووە هۆی سەپاندنی سنوورداركردن و قەدەغەكردنی وەرزی زیاتر.

 سەنجابی شیرازی ئاماژەی بەوەش دا  عێراق ساڵانە لە كۆتایی مانگی ئەیلوولەوە سنوورداركردن و قەدەغەكردنی وەرزی دەسەپێنێت بۆ پشتگیریكردنی سیاسەتەكانی بازاڕی ناوخۆیی و بەرهەمهێنانی ناوخۆ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: ڕێگا نادەین خاکى وڵاتەکەمان بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دیکە بەکار بهێنرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ده‌نگۆی پڕكردنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی سه‌رسار ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: ئیسرائیل دوو بنكەی نهێنی لە عێراق هەبووە و شوانێكی كوشتووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دامەزراندنی حكومەتی نوێی عێراق ناكۆكی لە ماڵی شیعەدا دروستكردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فراكسیۆنەكەی سودانی ڕەخنە لە نادادی دابەشكردنی وەزارەتەكان دەگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەدر پیرۆزبایی لە زەیدى کرد و داواى لێکرد ڕووبەڕووى گەندەڵى ببێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی لەیەكەم وتاریدا بەڵێنی چاكسازیی و دابینكردنی هەلی كار دەدات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی ئەركەكانی وەك سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق دەستپێكردووە

سەرەتا